زیدانی فەرەنسی و راهێنەری ریاڵ مەدرید بە ئیدارەى یانەکەى وتوە چوار پێگەى یانەکەى کێشەى هەیە و پێویستە بە یاریزانی گونجاو پڕبکرێتەوە
رۆژنامەى ئاس دواین کۆبونەوەى نێوان زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید و پیرێزی سەرۆکی یانەکەى ئاشکراکردوەو دوپاتیکردۆتەوە کە لەو کۆبونەوەیەدا زیدان داواى چوار یاریزانی نوێی کردوە
بە پێی هەواڵی رۆژنامەى ئاس، زیدان پێیوایە چوار پێگەى یانەى ریاڵ مەدرید کێشەى هەیە و پێویستە بە یاریزانی بەتوانا پربکرێتەوە
ئەو چوارپێگەیە بریتین لە بەرگریکاری لای راست و یاریزانێکی هێلی ناوەراست و یاریزانێکی هێرشبەری راست و یاریزانێکی هێرشبەری چەپ.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردوە، زیدان پێیوایە لەسەرو ئەو چوار یاریزانەوە پیویستی بە هێرشبەرێکی سوپەری گۆڵکەریش هەیە تا بتوانن وەرزی داهاتوو رکابەری لەسەر نازناوەکان بکەن.
