نەیماری بەرازیلی لە راهێنانەکانی بەردەوامەو داواى لە تۆخێل کردوە لە یارییەکەی مۆناکۆ بەشداری پێبکات
بریارە لەمیانی یارییەکانی هەفتەى 33ی خولی فەرەنسا، یانەى پاریس سانجێرمان سبەى لەناو یاریگاى خۆی میوانداری یانەى مۆناکۆ بکات
نەیماری بەرازیلی لەدوو هەفتەى رابردودا زۆر بە باشی راهێنانی کردوەو هەستی بە هیچ ئازارێک نەکردوە
رۆژنامەکان ئاماژە بەوە دەدەن نەیمار داواى لە تۆخێلی راهێنەری پاریس کردوە بەشێوەیەکی سەرەکی بەرامبەر مۆناکۆ بەشداری پێبکات.
بە پێی هەواڵی لۆباریزیان، تۆخێل بە نەیماری وتوە تەنها 30 خولەک یاریی پێدەکات تا پێکانەکەى قورستر نەبێتەوە.
جگە لە نەیمار هەردوو یاریزان ماریکنۆس و دی ماریاش لە پێکان چاکبونەتەوەو بۆ یارییەکە ئامادەن
کاڤانیش بەتەواوی پێکانەکەى تێپەراندوە بەڵام ئەگەری بەشداری کردنی لەسەرەتاى یارییەکەوە قورسە.
