نوێترین

recent

02/04/2019

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان لە مامەڵەیەکی مەترسیدار ئاگادار دەکاتەوە



بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردیوە، تێیدا ئاگاداری ھاوڵاتییانی پارێزگاکەی کردووەتەوە: "دوور بکەونەوە لە کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا (ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ھیچ شوێنێک تۆمار نەکراون)، ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە نایاسایین و لە ڕووی ئەمنی و تاوانى (جینائی)ی و یاساییەوە، لەژێر پرسیار دان، بۆ ئەوەی تووشی زیانی دارایی نەبن".
 هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌كڕینی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌، بۆئه‌وه‌ی توشی زیانی دارایی نه‌بن، چونكه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت.



Picsart-24-02-23-21-31-09-085