لەبارەی تەقەكردن لە باڵەخانەی داواكاری گشتی لە شاری هەولێر، ئاسایش روونكردنەوە دەدات و دەڵێت ''بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان گوللەیەک بەر ستارەی بینای داواكاری گشتی كەوتووە".
د. تارق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رايگەیاندوە ''شەوی رابردوو كەسێك تەقەی بە ئاسماندا كردووە، سەرنجام گوللەیەك بەر ستارەی بینای داواكاری گشتی هەولێر كەوتووە''.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: "لە رێگەی كامێراكانی چاودێری، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسەی تەقەی كردووە".
