نوێترین

recent

02/04/2019

باری نائاسای لەپێنج پارێزگای ڕاگەیەندرا


بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ كە ناوچەكەی گرتووەتەوە باری لەناكاو لە پێنج پارێزگا راگەیەندرا.

عەقیل خەزعەلی بریكاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا، ڕایگەیاند: باری لەناكاو لە ھەریەك لە پارێزگاكانی سەلاحەددین، كەركووك، دیالە، واست و میسان راگەیەندراوە، هۆكاری ڕاگەیاندنی باری ناسایی دەگەڕَتەوە بۆ پێشبینی كە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو ئەو پێنج پارێزگایە بگرێتەوە.

جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین و عێراق و ناوچەكەی گرتوەتەوەو لەبەشێك لەناوچەكان لافاو دروست بووە زیانی گیانی و ماددی بەر بەشێك لە هاوڵاتیان گەیشتووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085