نوێترین

recent

02/04/2019

دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مۆبایلەوە لەم لینكەوە ڤیزای ئێران بە خۆڕایی وەربگرن




دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بێ بەرامبەر لە نوێنەرایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 مورتەزا عەبادی سەركۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دوێنێ دووشەممە 1ی نیسانی 2019 رایگەیاند :" ئەوانەی دەیانەوێت ڤیزەی ئێرانیان بۆ دەربكرێت دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی ئەلكترۆنی http://visa.mfa.ir لە ماڵ یا نووسینگەكانی ئینتەرنێت و كۆمپانیای گەشتیاری، ناو و زانیاری پێویستی ڤیزە تۆمار بكەن و پەسندبوونی داواكاریەكەیان وەربگرن."

ووتیشی:" لەبەر ئەوەی دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی لە قۆناغی سەرەتادایە، ئەگەری هەندێ هەڵە بوونی هەیە، هەر بۆیە باشتر وایە گەشتیار و موسافیرانی ئازیز بۆ دڵنیابوون لە پەسندبوونی پێدانی ڤیزە, كۆپیەك لە ڤیزەی ئەلیكترۆنی وەربگرن."

کلیلی ئێرە بکە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085