سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان، پەیامێکی لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2019، سەفین دزەیی پەیامێکی
لەبارەی پشووی فەرمیی سبەی، لە ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا بڵاو کردەوە،
تێیدا ھاتووە: "سبەی سێشەممە 2019/4/9، بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی عێراق و ڕووخانی
ڕژێمی پێشووی دیکتاتۆرییەوە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە
پشووی فەرمی".
دەقی پەیامەکەی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی
کوردستان:
بە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنین،
سبەی سێ شەمە 2019/4/9 بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی عیراق وڕووخانی رژێمی پێشووی دیکتاتۆریەوە
لەسەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2019/4/8
