ئەمشەو لە خولى ئینگلتەرا، چێڵسى میواندارى وێست هام دەکات و هەوڵ بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە دەدات.
لە دوا یارى هەفتەى ٣٣ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، ئەمشەو کاتژمێر ١٠، چێڵسى لە یاریگاى ستامفۆرد بریجى تایبەت بەخۆى، میواندارى وێست هام یونایتد دەکات.
چێڵسى دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانى بدات، کە لە دوو هەفتەى ڕابردوودا دوو بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکردووە و چاوى لە سێ خاڵى یارییەکەیە بۆ ئەوەى سەرکەوتن بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستبهێنێت.
