نوێترین

recent

02/04/2019

تەقینەوەیەک لە روسیا چوار قوربانی لێدەکەوێتەوە



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە باڵەخانەی ئكادیمیایەكی سەربازی لە روسیا رویدا و بەهۆیەوە چوار كەس برینداربون.

بەپێێ تۆڕی هەواڵی RT روسی، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەك لە ئەكادیمیایەكی سەربازی لە شاری سان پترسبورگ-ی روسیا روویدا و بەهۆیەوە چوار كەس برینداربون.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەقینەوەكە لە قاتی دوەمی ئەكادیمیاكە لە كاتی دەوامی ئاساییدا رویداوە و لەئێستادا بریندارەكان كە خوێندكاری ئەكادیمیاكە بون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

لەبارەی هۆكاری تەقینەوەكەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان بەهۆی كەلوپەلی خەزنكراوی ناو ئەكادیمیاكەوە بوە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085