
یه‌كێتیی له‌سه‌ر دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕونكردنه‌وه ده‌دات
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه دواخراو وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانیش ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بڵاوده‌كاته‌وه، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی داوای دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی نه‌كردوه، به‌ڵام پارتی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌یان دواخستوه".
پارتی ئاشكرایكردوه، به‌هۆی لێكنزیكبونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیی، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مان دواخرا بۆ سبه‌ینێ.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕاگه‌یاند، "فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش هیچ داواكاریه‌كی نه‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان دوابخرێت".
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه نه‌كرا، له‌و ڕوه‌شه‌وه وته‌بێژی یه‌كێتیی ئاشكرایكرد، "فراكسیۆنی پارتی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌فراكسیۆنی یه‌كێتیشه‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كۆبونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دواده‌خه‌ن".
هیواشی خواست، "ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مڕۆی پارتی، به‌شێك بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان و هیوادارین ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه ئێستا هه‌ن".