نوێترین

recent

05/04/2019

وەزیری دەرەوەی توركیا: ئامۆژگاری كوردەكانمان كرد ریفراندۆم ئەنجام نەدەن




 لە شاری واشنتنی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی ناتۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: پەیوەندیەكانی توركیا و هەرێم ئاسایی دەكەینەوە.

بەپێی هەواڵە جیهانییەكان، ئامانجی سەرەكی كۆبونەوەكەی ناتۆ بۆ روبەروبونەوەی روسیا بووە لە دەریای رەش، كە تیایدا وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رێككەوتون لەسەر ئەوەی چاودێری زیاتری سنورە ئاویەكانی نێوان جۆرجیا و ئۆكرانیا بكرێت و رێوشوێنی پێویست بۆ هەڕەشەكانی روسیا لەو سنورانە بگیرێتەبەر".

هەر دوای كۆبونەوەكەی ناتۆ، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا پرسەكانی تایبەت بە كۆبونەوەكەی ناتۆی بۆ رۆژنامەنوسان خستەرو.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان دەربارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و توركیا، ئۆغلۆ وتی"ئێمە ئامۆژگاری كوردەكانمان كرد كە ریفراندۆم ئەنجام نەدەن، ئێستا ئەوانیش تێگەشتون كە گشتپرسەكە كاری پێ ناكرێت، ئێستا كوردەكان پەیوەندیەكانیان لەگەڵ بەغداد ئاسایی دەكەنەوە، ئێمە پاڵپشتی ئەو كارە دەكەین".

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی" سەردانی هەولێر دەكەم و لەوانەیە بچمە سلێمانی و كەركوك و نەجەف و بەسرە و ئەگەر گونجاو بێت دەچمە شاری موسڵیش
 

وەزیری دەرەوەی توركیا راشیگەیاندوە،"توركیا پەیوەندیەكانی لەگەڵ هەرێم ئاسایی دەكاتەوە و هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كوردانی عێراق و سوریا نیە، بەڵكو كێشەی توركیا لەگەڵ پەكەكەیە، بۆیە بەشێوەیەكی سەرەكی پشتگیری لە كوردەكانی عێراق دەكەین".


ئۆغلۆ وتوشیەتی: پێشتر بەهۆی دانیشتنی دادگای تایبەت بە قەشە برەنسنەوە نەمتوانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكەم و راستەوخۆ لە بەغدادوە گەڕامەوە بۆ توركیا، ئەمجارە سەردانی هەولێر دەكەم و لەوانە بچمە سلێمانی و كەركوك و نەجەف و بەسرە و ئەگەر گونجاو بێت دەچمە شاری موسڵ".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085