

ه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دامه‌زراندن ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نوسراومان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌و چاوه‌ڕوانی ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تین"، ده‌شڵێت:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دامه‌زراندن ده‌ستپێبكاته‌وه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ".
لیوا به‌ختیار بابان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم و ڕاوێژكاری سه‌ربازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خراپی بارودۆخی دارایی دامه‌زراندن و له‌جیاتی دانان وه‌ستا، ئێستا كه دۆخه‌كه باش بوه‌و پاشه‌كه‌وتی موچه لابراوه، داواكاریه‌كمان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه".
ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه به‌وه‌ی پێویستمان به‌دامه‌زراندنی چه‌ند كه‌سێك هه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ش داوای ڕه‌زامه‌ندیمان كردوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دامه‌زراندن ده‌ستپێبكاته‌وه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌ركاتێكیش ڕه‌زامه‌ندی درا، ئه‌وكات ئێمه به‌فه‌رمی ڕایده‌گه‌یه‌نین، چونكه دامه‌زراندن ژماره‌یه‌ك مه‌رجی خۆی هه‌یه".
ئه‌وه‌شی وت:"هه‌ركاتێك بڕیاری دامه‌زراندن درا، ئێمه ئه‌و به‌شانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه پێویستیان به‌فه‌رمانبه‌ر هه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته هیچ ڕه‌زامه‌ندیه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان بۆ نیشان نه‌دراوه".