نوێترین

recent

24/03/2019

كۆڕه‌ك له‌باره‌ى سزاكه‌وه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌


ولأت_ هه‌ولێر 

كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم داوای لێبوردن لە بەشداربوانی دەكات و رایدەگەیەنێت كە ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی بڕیارێكی ئیداری دەركردوە بە بڕینی پەیوەندیەكانی نێوان كۆمپانیای كۆڕەك و كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندیكردن.
بڕیارەكە نادادپەروەرانەیە و پێشێلكردنی مافی بەشداربونە

بەپێی ئەو راگەیەندراوە كۆمپانیاكە رایگەیاندوە "هۆكاری ئەو سزایەی ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی دەگەڕێتەوە بە ئیمزاكردنی رێككەوتننامەیەكی تایبەت بە خزمەتگوزاری پاراستنی ژمارە، كۆمپانیاكە بڕیارەكەشی بە نادادپەروەرانە و پێشێلكردنی مافی بەشداربون لێكداوەتەوە". 

ئەوەشی راگەیاندوە"كە ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی كاتی پێویستی نەداوەتە كۆرەك بۆ دیراسەكردن و واژۆكردنی بڕیارەكە".

كۆڕەك تیلیكۆم دەشڵێت:"بڕیاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق زاڵمانە و نادادپەروەرانەیە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراقدا نییە، بەڵکو ئەم دەستەیە ویستوویەتی سزای هاووڵاتیان بدات و بێبەشیان بکات لەم خزمەتگوزارییە و زەرەر بە بەرژەوەندییەکانیان بگەیێنێت. لەبری ئەوەی بیر لە چارەسەری دیکەی بە کەڵک بکاتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و راگۆڕینەوە دابنیشێ، بەرژەوەندی هاووڵاتیانی بن پێ کردووە و ناوبانگی کۆمپانیاکەمانی ناشرین کردووە".

كۆمپانیاكە داوای لێبوردنیش لە بەشداربونی دەكات و بەڵێنیشی داوە كە بەزوترین كات هەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیە دەدات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085