
دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە هەڵبژاردن تا
ئێستا یەکێتی و پارتی کە حزبی باڵا دەستن لە هەرێمی کوردستان نەیانتوانیەوە لە سەر
میکانیزمی پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "وڵات نێت
" کەوتووە یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنە ١٦ خاڵییەکەیان پەشیمان بونەوە کە
لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت رەسوڵ
سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە واژۆ کرا کە پێشئەوەی بچێتە بواری جێبجێکردنەوە
دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی لە راستییەوە نزیکە.
لەو بارەیەوە نێچیرڤان
بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات زۆری باڵەکانی ناو یەکێتی
رێگرە بۆ دروست کردنی حکومەتی نوێ و دەڵێت"
ئێمە لە گفتوگۆی چڕداین لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لە هەمان کاتیشدا لەگەڵ
گۆڕان لە دانوستاندنداین، بەڵام مردنی جەلال تاڵەبانی شتەکانی لەناو یەکێتی ئاڵۆز
کردووە. ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەکێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان
دانوستاندن بکەین و ئەمەش کێشەیەکی روونە. بەڵام ئێمە رێککەوتووین لەسەر چوارچێوەیەک
بۆ چۆنیەتی پێکەوە کارکردن. شەڕەکە ئێستا لەناو یەکێتیدایە لەسەر ئەوەی کێ چ پۆستێک
وەردەگرێت، ئەوان هەستدەکەن پارتی زۆری بە گۆڕان بەخشیوە و ئەوان شایستەی زیاترن.
لە وەڵامی ئەم قسانەی
جێگری سەرۆکی پارتی سەعدی پیرە ئەندامی ئەنجوومەنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: “تائێستا هیچ پۆستێك لهلایهن یهكێتیهوه
وهرنهگیراوه و یهكێتى نازانێت چى وهردهگرێت
و هێشتا لهگفتوگۆى بهدهستهێنانى حهقى خۆیدایه، ههركات پۆستهكان بهدهستهاتن زۆر ئاسان یهكلادهكرێنهوه و تائێستا پۆستهكان
وهرنهگیراون تا لهناوخۆى یهكێتى شهڕى لهسهر بكرێت، ئهو قسانه ڕوتن و
ناچنه گیرفانهوه و سهركردایهتى یهكێتىش لهسهر پێكهێنانى كابینهى نۆ بهم
نزیكانه كۆدهبێتهوه.”
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی
سەرکردایەتیی پارتی دەڵێت" پارتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی خۆی داوە و تا کۆتایی
مانگی سێ، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ”ھەڵدەبژێرین“ و ”دوای دوو ڕۆژ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی
هەرێم، سەرۆکی حکوومەت ڕادەسپێرێت، لەو ماوەیەشدا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی بەردەوام
دەبێ بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجامێک“.
مەحمود سەنگاوی ئەندامی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت:"رێكنەكەوتن لەگەڵ یەكێتی دەبێتە
هۆی شەلەل بونی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتێكی شكستخوارد دروست دەبێت و پێموانیە
كەس بتوانێت پارسەنگی یەكێتی بداتەوە، یەكێتی هێزی خۆی هەیە، سنوری خۆی هەیە، بۆیە
تەنها یەكێتی خۆی پارسەنگی خۆیەتی".
بەپێی زانیارییەکانی "
وڵات نێت" پارتی دەیەوێت بە ناراستەوخۆ لە میدیاکانەوە بە یەکێتی بڵێ ئەو
پۆستانەی کە ئێمە بۆمان دیاری کردون بە بەتاڵی بۆتان جێدێڵێن چۆن کۆبونەوەی
پەرلەمان ئەنجام دەدێرێت بەو چەشنەش حکومەت پێکدێنین و سەرۆکایەتی هەرێم هەموار
دەکەینەوە کەی ئێوە لەسەر کاندیدەکانتانگەشتنە رێککەوتن پێشکەشی پۆستەکانیانی بکەن
، یەکێتیش بە هەمان سیاغە پارتی ئاگادار کردۆتەوە کە دەنگ بێنن یاخود نا کاندیدیان
هەبێت یان نا ئەوان هەر هێز و پێگەی پێشوی خۆیان دەوێت کە ٥٠ بە ٥٠ یە کە پێدەچێت
رێککەوتنەکەی پارتی و گۆران زۆر دەمێک بێت کۆتایی بەو قۆناغەی یەکێتی هێنابێت.