نوێترین

recent

16/03/2019

ترەمپ: له‌تویتێكدا په‌یامى هاوخه‌مى بۆهێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌ربڕى


دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕووداوى هێرشکردنە سەر مزگەوتەکانى نیوزلەنداى بە کارێکى ترسناک وەسفکرد و سەرەخۆشی لە خەڵکى وڵاتەکە کرد.

تڕەمپ لە توتێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نووسیویەتى، "بە هۆى کوشتارە ترسناکەکەى مزگەوتەکانى نیوزلەندا سەرەخۆشی دەنێرم بۆ خەڵکى وڵاتەکە کە ٤٩ کەسی بێ تاوان بەشێوازێکى ترسناک کوژراون و ژمارەیەکیش بە سەختى بریندارکران."

ئاماژەى بەوەشکردووە،" ئەمریکا بەپێی تواناى خۆى لەگەڵ نیوزلەندایە و خوا هەموومان بپارێزێت."

دوێنى هەینی لە ڕووداوێکى هێرش و تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا زیاتر لە ٤٩ کەس لە ناو هەردوو مزگەوتەکەدا شەهیدبوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085