نوێترین

recent

16/03/2019

ئەگەری سزادانی رۆناڵدۆ لەئارادایە

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید دەیەوێت سکالا لەسەر ئاهەنگ گێڕانەکەى رۆناڵدۆ تۆماربکات و رۆژنامەکانیش پێشبینی دەکەن رۆناڵدۆ سزا نەدرێت
لە یارییەکەى یۆڤانتۆس بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید لە چامپیۆنز لیگ پاش تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمی رۆناڵدۆ ، یاریزانە پورتوگالیەکە رەفتارێکی ناوەرزشی ئەنجام دەدات
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، دەستەى کارگێری یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید دەیەوێت سکاڵای یاسایی لەسەر رۆناڵدۆ تۆماربکات بە بیانوی ئەوەى رەفتارە ناوەرزشییەکەى دژی هاندەران بوە
لەبەرامبەردا رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەدوری دەزانن رۆناڵدۆ روبەروی راگیران ببێتەوەو پێشبینی دەکەن لەکاتی سزادانیشیدا تەنها بە پارە غەرامە بکرێت
پێگە ئەلیکترۆنیەکانی ئیتاڵیا چەندین گرتە ڤیدیۆییان بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت رۆناڵدۆ لە بەرامبەر هاندەرانی ئەتلەتیکۆمەدرید هەڵەى نەکردوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085