
سه‌گی هەوشار له‌به‌هێزترین‌و ره‌سه‌نترین ئه‌و سه‌گانه‌یه كه له‌كوردستان به‌خێوده‌كرێن، ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌یان بۆ ناوچه‌ی "پشده‌ر"
ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌باكوری خۆرهه‌ڵاتی سلێمانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه هه‌م سه‌گی پشده‌رو هه‌م سه‌گی هەوشار-یشیان پێده‌وترێت.
ئه‌م سه‌گه زۆر به‌هێزه‌و باڵایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌و یه‌كێكه له‌سه‌گه دڕه‌كان، زۆربه‌ی كات بۆ كاری شوانی به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی ده‌توانێت رووبه‌رووی گورگ ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام پشده‌ر نیشتیمانی راسته‌قینه‌یه‌تی‌و جۆره زۆر ده‌گمه‌ن‌و تایبه‌ته‌كه‌یان هه‌ر له‌وێ ماون.
بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه سه‌گه‌كه ئه‌وه‌نده گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ دیارییه‌كی زۆر به‌نرخ بداته كه‌سێكی دیكه ئه‌وه سه‌گی هاوشاری بۆ ده‌نێرێت، به‌ڵام هه‌ندێ له‌م سه‌گانه كه توخمیان زۆر تایبه‌ته خاوه‌نه‌كانیان ئاماده نین به‌هیچ نرخێك بیانبه‌خشن.
هه‌ندێك وه‌ك خولیا‌و هه‌ندێكی تر بۆ پاره په‌یداكردن‌و به‌شێكیش بۆ شه‌ڕپێكردن ئه‌م سه‌گانه به‌خێو ده‌كه‌ن.به‌چكه‌ی ئه‌م جۆره سه‌گه پاش له‌دایكبوونی به‌پێی جۆره‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 200 بۆ دوو هه‌زار دۆلاردایه، به‌ڵام به‌م نرخه‌ش ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ناكه‌وێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌و ناوچه‌یه ناسیاوێكت هه‌بێت كه سه‌گێكی له‌و شێوه‌یه‌ت بۆ په‌یدا بكات.
خاوه‌ندارێتی راسته‌قینه‌ی ئه‌م جۆره سه‌گه مقۆمقۆی له‌سه‌ره، چونكه توركه‌كان ده‌ڵێن ئه‌مانه سه‌گی "كانگاڵ"ی توركین، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌گی هەوشار نیشتیمانه راسته‌قینه‌كه‌ی پشده‌ره.
شاره‌زایانی بوارە کە دەلین هەوشار سه‌گێكی ره‌سه‌نی كوردییه‌و له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌ر له‌كوردستان بووه".