نوێترین

recent

07/03/2019

لەتیف شێخ عومەر: بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ پارێزگاری كەركوك دەستنیشان دەكەن

و
تەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند: كاك مەسعود كاك كۆسرەت رێكدەكەون لەسەر دیارییكردنی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شێوازی دیارییكردنی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك بەو شێوەیە كە كاك مەسعود و كاك كۆسرەت رێكدەكەون بۆ دیارییكردنی كەسێك بۆ ئەو پۆستە".
 لەتیف شێخ عومەر راشیگەیاند:" "یەکێتی تاوەکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، کە چ پۆستێک لە کابینەی داهاتوی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ئیستحقاقاتەكانی خۆی دیاریی دەكات دواتر لەگەڵ پارتیدا دانوستان ئەكەن لەسەری دواتر كاندیدەكان دیاریی دەكەن بۆ پۆستەكان".

Picsart-24-02-23-21-31-09-085