
فاخیر كرمانجی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی
هەولێر لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پلانی نەورۆزیان بەتەواوەتی جێبەجێ
كردووە و بەڵام خۆشبەختانە ڕێژەی سەردانی كردن لەڕۆژانی نەورۆزدا كەمتر بووە لەساڵانی
ڕابردوو كە رێژەی سەردانی كردن بۆ نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان ١٣ هەزار و یەك
كەس بووە.
وتیشی “بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە لەسنوری پارێزگەی
هەولێر ٦٤ ڕووداوی برینداربوون تۆماركراوە و یەك حاڵەتی خۆكوشتنیش تۆماركراوە، هەروەها
٦٥ حاڵەتی برینداری كەوتنەوە خوارەوە و ٢٦ برینداری ڕووداوی كۆمەڵایەتی و شەڕكردن
هەبووە، لەگەڵ ١٢ حاڵەتی سوتان و ١٤ حاڵەتی ژەهراوی بوون بەخۆراك، ٣ ڕووداوی پێوەدانی
مار و دووپشك تۆماركراون”.
سەبارەت بەژمارەی لەدایكبووانیش دەڵێت ” ٢٠٩
منداڵ لەماوەی سێ ڕۆژی نەورۆز لەدایك بوون، كە ١٦٩ منداڵ كوڕ و ٤٠ منداڵیش كچ بوون”.