نوێترین

recent

24/03/2019

دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى منداڵى خۆى کیم کاردشیان نهێنیه‌كى ئاشكراكرد


له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى منداڵى خۆى کیم کاردشیان نهێنیه‌كى ئاشكراكرد
کیم کاردشیان ئەستێری تەلەفزیۆنی ئەمەریکی و جیهانی وێنەیەکی مناڵی خۆی لە باوەشی باوکیدا بڵاودەکاتەوە.

کیم کاردشیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی مناڵی خۆی  بڵاوکردۆتەوە لە باوەشی باوکیدا کە ناوی ئارسەر کاردشیاندایەو لەسەر وێنەکە نووسیوویەتی" من و باوکم ئارسەر کاردشیان، دایکم هەمیشە بە شانەیەک قژی شانە دەکردم، تا ئێستاش ئەو شانەیەم ماوەو بەکاری دەهێنم".
کیم کاردشیان که‌ له‌کالیفۆرنیا له‌دایکبووه‌ ناوی (کیم نویل کاردشیانه) و هاوسەرەکەی گۆرانی بێژی راپی ناسراو کانی وێستەو خاوەنی یەک کچەو، بەیەکێک لە ئەستێرە هەرەوروژێنەرەکانی جیهان ناوزەد دەکرێت.


کاردشیان که‌ له‌دایکبووی 1980 ی بورجی میزانه‌ له‌ دایک و باوکێکی ئه‌مه‌ریکی له‌دایک بووه‌، به‌ڵام بنچه‌ی سه‌ره‌کی دایکی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هۆڵنده‌، باوکیشی ئه‌رمه‌نییه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085