ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێشنیازەکەیان
دەکەن و نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی هەردوولا لایەنیشی ڕاگەیاند.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی،
ئەمڕۆ یەکشەممە, لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی حزبەکەی
ڕایگەیاند کە یەکێتی دوایین پێشنیازەکانی خۆی داوەتە شاندی پارتی و چاوەڕوانی وەڵامی
پارتی دەکات.
هاوکات ھیوای سەرکەوتنی بۆ ھەموو لایەنەکان
خواست کە بتوانن لەبارەی ئەو ھەڕەشە بەردەوامانەی کە لەسەر ھەرێمی کوردستان ھەیە،
کۆک بن و لەیەک سەنگەردا بن.
لەوەڵامی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی سەعدی پیرە دەڵێت:
”ئیشەڵا“.واتە ئیشەڵا رێککەوتن نزیکە.
