
یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات، سه‌ركردایه‌تیه‌كی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم فره بازنه بێت، ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگی یه‌كێتیی و پارتی ئاشكراده‌كرێت".
سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی به‌تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە، "ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، وه‌فدی دانوستانكارمان ده‌ستكراوه كردوه بۆ به‌شداریكردن له‌كابینه‌ی حكومه‌ت و ئه‌و پۆستانه‌ی یه‌كێتیی پێی ده‌چێته كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه".
وتیشی:"ئێمه داوامانكردوه به‌شداری ڕاسته‌قینه‌بین له‌كابینه‌ی حكومه‌ت، بۆیه ده‌بێت له (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، حكومه‌ت, په‌رله‌مان, په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه, ناوخۆ, دارایی)و چه‌ندین پرسی هه‌ستیاری دیكه به‌شداربین، ئه‌وكات ئاماده‌ین بچینه كابینه‌ی حكومه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موشێوه‌یه‌كیش هاوشێوه‌ی پێشتر پشتیوانی له‌كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین".
ڕونیشیكرده‌وه، "یه‌كێتیی داوای وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ, جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم)و چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی كردوه‌و ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی حوكمڕانی ده‌وڵه‌تدا به‌شداربێت، بۆیه ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانمان جێبه‌جێبكرێت ئاماده‌ین به‌شداربین".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌گه‌ر ئێستاش سیستمی هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت و هه‌رێم له‌یه‌ك بازنه‌وه بكرێته فره‌بازنه‌یی، ئه‌وا ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌نگی یه‌كێتیی و پارتی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌نگه‌كانیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت و پارتی هیچی زیاتر نابێت له‌ده‌نگی یه‌كێتیی".
