محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەگای
باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتن بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی
راگەیاندووە، هەموو ئەو پرۆژانەی کوتلە جیاوازەکان بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردبوو، ”بە یەکجاری دوور خراونەتەوە“.
راگەیاندووە، هەموو ئەو پرۆژانەی کوتلە جیاوازەکان بۆ دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانیان کردبوو، ”بە یەکجاری دوور خراونەتەوە“.
محەمەد حەلبوسی پێویستیی وڵاتەکەی بە هێزە ئەمریکییەکان
نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”بوونی هێزەکانی ئەمریکا گەرەنتییە بۆ پاراستنی عێراق
لە دەستوەردانە دەرەکییەکان“.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێی وایە داواکردنی دەرکردنی
هێزەکانی ئەمریکا ”دەچێتە خانەی بەرژەوەندیی تیرۆر“.
لەبارەی دەستوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی
عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاندووە، نیگەرانە لە دەستوەردانی ئێران و پێویستە پەیوەندیی
نێوان بەغدا و تاران ”پەیوەندیی رێزگرتن لە سەروەریی یەکتر“ بێت.
حەلبوسی ئاشکرای کردووە، کە هەوڵ دەدات لە 20ـی
مانگی داهاتوودا، کۆبوونەوەیەک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا،
ئوردن، سعودیە و کوێت ساز بکات بۆ گەرەنتیکردنی سەقامگیریی عێراق.
