نوێترین

recent

05/03/2019

ئه‌ویانه‌یه‌ى لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆ كه‌وته‌ گفتوگۆى ئاشكرابوو؟


یانەى یۆڤانتۆس دەیەوێت لە هاوینى داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ مارکۆ ئەسینسیۆى یاریزانى ریاڵ مەدرید ئیمزابکات.
رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا پەیوەندى تەلەفۆنى بە مارکۆ ئەسینسیۆى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى ریاڵ مەدریدى ئیسپانییەوە کردووە و پلانى هەیە لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا گرێبەستى لەگەڵ ئیمزابکات.
رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە، یۆڤانتۆس چاودێرى دۆخى ئەسینسیۆ دەکات لە یانەکەیدا، کە لە وەرزەدا بەهۆى دابەزینى ئاستیەوە راهێنەرى ریاڵ مەدرید وەک پێویست پشتى پێنابەستێت و زۆربەى کاتەکانى لەسەر کورسى یەدەگە.
ئەسینسیۆى ٢٣ ساڵ، لە ٢٠ یارى ئەم وەرزەدا تەنیا گۆڵێکى تۆمارکردووە، کە لە ١٧ یارییاندا بە یەدەگى بەشداریکردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085