
نەیمار دا سیلڤا بڵاوی کردەوە کە ئێستا دڵخۆشە لە یانەی پاریس سانجێرمان بەڵام نازانم لە داهاتوودا چی روودەدات.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی چەند لیدوانێکی نەیماری یاریزانی بەرشەلۆنەیان بلاو کردەوە کە ڕایگەیاندوە: لە ئێستادا لە یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆشە بەلام نازانم لە داهاتوودا چی ڕوودەدات.
نەیمار دەڵێت: ژیان لە تۆپی پێدا جیاواز و خێرایە و ڕووداوی جیاواز و چاوەڕوان نەکراو روودەدات.
نەیمار لە کۆتایی قسەکانیدا وتویەتی: لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هیچ کەس نازانێت چی ڕوودەدات، بابەتەکە تەنها گواستنەوەی یاریزانان نییە، من باسی خۆم ناکەم تەنها نمونەیەک بو قسەم لەسەر کرد ،هەندێک جار سەرۆکی یانەکە پێت دەڵێت کە تۆ توانای دەرچوون یان دەرنەچوونت هەیە.