
به‌شێك له‌هه‌ڵسوڕاوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كارمه‌ندى ژووره‌كانن و موچه و پله‌یان هه‌یه یاخود كارمه‌ندى میدیا و ته‌له‌فزیۆنى كه ئێن ئێنن, یاخود چه‌ند كه‌سێكى كه‌مى مه‌كۆكانى ئه‌و حزبه‌ن له‌ماوه‌ى دو ڕۆژى ڕابردودا هه‌ڵمه‌تى گۆڕینى پڕۆفایله‌كانیان ده‌ستپێكردوه بۆ وێنه‌یه‌كى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌سڵاوكردنه‌وه ده‌ستپێكردوه.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوانه دروشمێك ده‌ڵینه‌وه كه پێشتریش زۆر به‌كاریانهێناوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر جۆره ڕه‌خنه‌یه‌كدا دوباره‌ى ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌ویش به‌زۆرى ئه‌مانه‌ن( ڕیبازه‌كه‌ت به‌رناده‌ین و به‌رده‌وامین) (كۆڵناده‌ین و ماندو نابین وبه‌مه‌رگى خۆمان گۆڕان سه‌رده‌خه‌ین) ( به‌وازهێنانى چه‌ند كه‌سێك گۆڕان له‌ناو ناچێت و هه‌ر به‌هێزى ده‌مێینته‌وه)
له‌وه‌ڵامى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ڕه‌نجده‌ر گڕاوى به‌رپرسى پێشوى ئه‌نجومه‌نى گۆڕان له‌به‌لجیكا له‌ئه‌كاونته‌كه‌ى خۆى نوسیویه‌تى " لە شەوی رابردوو هەمووتان پرۆفایلتان کردە وێنەی کاک نوشێروانی رەحمەتی ,خەڵک کێشەی لەگەڵ کاک نوشێروان و وێنەو رێبازەکەی نییە،خەڵک کێشەی لەگەڵ پۆستچیەکان و وریبات لەبەرەکانی ناو گۆڕانە ئەوانەی گۆڕانیان بەودەردە بر"
گڕاوى داواش ده‌كات " ئیدی وازیلبهینن بە ئاسودەیی بنوێ دلنیان میژوو لەسەر باشی و خراپیەکانی قسەی خۆی دەکات"
هه‌ر له‌باره‌ى هه‌ڵمه‌تى پڕۆفایل گۆڕین , میدیاكارێكى پێشوى ئه‌و حزبه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه " گۆڕان وا مه‌غرور بو بڕواى به‌فه‌یسبوك و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نوس نه‌ما هه‌مو ئه‌وانه وه‌كو دوژمنى خۆی سه‌یر ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه‌ى لێده‌گرن, ئێستا خێره ده‌یه‌وێت له‌ڕێكگه‌ى فه‌یسبوك و به‌په‌نابردن بۆ وێنه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا ئیعتبار بۆ خۆى بگه‌ڕێنیته‌وه و توڕه‌ى ده‌نگده‌ره‌كانى هه‌ڵمژێیت..؟له‌كاتێكدا ده‌ستڕۆیشتوه‌كانى ناو گۆڕان و كوڕانى نه‌وشیروان مسته‌فا جورئه‌تى ئه‌وه‌یان كرد و خه‌ونى پێنج سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ر بكوژن و پێچه‌وانه‌ى به‌ڵینه‌كانیان مامه‌ڵه بكه‌ن ته‌بعه‌ن ئاماژه‌كانى گیانه‌ڵاى سیاسیان به‌چاوى خۆیان ده‌بینن"
میدیاكاره‌كه جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه , سه‌یره گۆڕان بیه‌وێ به‌گۆڕینى پڕۆفایل خه‌ڵكى چه‌واشه بكات و وابزانێ خه‌ڵكى و ده‌نگده‌ره‌كانى بێ‌ئاگان و نازانن ئه‌وان خه‌ریكى چین و چۆن له‌برى گۆڕینى سیستمى حوكمڕانى بونه عه‌ڕابى پارتى.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ژماره‌یه‌ك ئه‌وانه‌ى پڕۆفایله‌كانیان بۆ وێنه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا گۆڕیوه ناویان بۆ وه‌رگرتنى پۆسته حكومیه‌كان هاتوه و به‌شێیكیشان ئه‌وانه‌ن سیڤیان بۆ وه‌رگرتنى پۆست پێشكه‌ش كردوه, ئه‌مه جگه له‌وانه‌ى كه كارمه‌ندى یه‌كێك له‌ده‌زگاكانى گۆڕانن له‌گرده‌كه یان له‌ده‌ره‌وه, ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ڕوداوه‌كانى ساڵانى ڕابردوه له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوداو ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا ڕ‌وى له‌گۆڕان ده‌كرد خه‌ڵكى و ده‌نگده‌رانى به‌رگریان لێده‌كرد.