
یه‌كێتى ڕۆژى ١٨ى شوبات كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى تێدا هه‌ڵبژێردرا بایكۆتى كۆبونه‌وه‌كه‌ى كرد بۆیه دواجار به‌بێ یه‌كێتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێدرا له‌وه‌ش زیاتر لیژنه‌ى یاسایى به‌بێ ئه‌و حیزبه پێكهات، ئه‌مانه هه‌موو دۆخێكن ئێستا یه‌كێتى خستووه‌ته حاڵه‌تى ئینزارى دیبلۆماسیه‌وه و نایه‌وێت بێ وه‌ڵام تێپه‌ڕییان بكات.
سیروان كوێخا نه‌جم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان مه‌ترسى دۆخه‌كه ناشارێته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات " بەداخەوە برایانى پارتى پێداگیرى و عینادى دەکەن، وەک چۆن ریفراندۆمیان بە عینادى کرد، ئیستاش لە پرسەکانى تردا عینادى ئەکەن، سیاسەت بە عینادى ناکرێت، ئەگەر بمانەوێت حکومەتێکى باش و یەکگرتوو سەرکەوتوو بێت و کوڕى جەنابى کاک مەسعود سەرۆکى حکومەتێکى سەرتاسەرى یەکگرتوو بەهێزبێت، ئەوا باشترە هەموو لایەک بەیەکەوە بچینە ناو ئەو حکومەتەو بەشدارییەکى کاریگەرمان هەبێت و زۆرترین خزمەتى بە خەڵکى کوردستان بکەی" ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه نیازیان خراپه".
ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌سى كوێخا نه‌جم ڕاست بێت، چونكه پارتى به‌نیازى درێژه‌دانه به‌كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌گه‌رچى باش ده‌زانێت یه‌كێتى به‌بێ حكومه‌ت ناتوانێت به‌رده‌وامى بدات به پێكه‌وه‌ژیانى له‌گه‌ڵ پارتى.
به‌ڕاى شیكه‌ره‌وانى سیاسى "یه‌كێتى له‌م یارییه‌دا نه‌یتواتنى سه‌ركه‌وتووبێت، چونكه جگه له‌وه‌ى باڵاترین پۆستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستدا، هاوكات له‌یارییه‌كه‌دا به‌ته‌نها مایه‌وه و پشیوانى پارته سیاسیه‌كانى له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش بۆخۆى هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى بوو یه‌كێتى له‌یارییه سیاسیه‌كه‌ى كردى به‌هۆى بایكۆتى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه".
هاوكات "هه‌ڵه‌ى دووه‌مى یه‌كێتى ئه‌وه‌بوو كاره‌ته سیاسیه‌كانى له‌به‌رامبه‌ر بایكۆت به‌هێز نه‌بوون، به‌وپێه‌یى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر پارتى ده‌ى ورژاند پرسى دوو ئیداره‌یى بوو، كه له‌ڕووى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه زه‌مینه له‌بارنیه بۆ ئه‌و پرسه و كارتێكى باتاڵه".
سه‌رتیپ وه‌یسى كه‌ریم ڕۆژنامه‌وانێكى شیكره‌وه‌یه و زانیارییه‌كانى به‌شێكى زۆریان جێگه‌ى متمانه‌ن له‌شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م پرسه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، یه‌كێتى له‌م یارییه‌دا له‌كارتى بچوكه‌وه ده‌ستى پێنه‌كرد، به‌ڵكو له‌كارته گه‌وره‌كانه‌وه ده‌ستى به‌یاریكرد و یه‌كسه‌ر ده‌ستى خۆى كه‌شفكرد و سوتانى ده‌ڵێت " یەکێتی جێماو زۆربه‌ى كارته به‌هێزه‌كانى له ده‌ستدا، جگە لەوە پارتی ناچار کرد پۆستی زیاتر بە گۆران بدات و نەیارەکەیی یەکێتی لە زۆنی سەوز بە ھێزبکات، ئەو دەھۆڵەشی بۆ چوونی گۆران بۆ حکومەت دەیکوتن پارە ناکات، چونکە لە ئەنجامدا، کە یەکێتی بەشداربوو له‌حكومه‌ت رەخنەکانی پووچ دەبێتەوە ( كه به‌شدارده‌بێت)، جگە لەوەش مەترسی دوو ئیدارەیی لەلایی یەکێتی کە جار جار وەك کارتێ باسیان دەکرد، پووچەڵ بۆته‌وه، لە روویی دیموکراسی و ئاستی نێودەوڵەتیش ھەڵوێستیان لاواز بووه".
به‌ڵام قه‌شقه‌یى پێى وایه ئێستاش ھەر درەنگ نەبووەو یەکێتی دەتوانێ دەست ئه‌م یاریە بکات، رۆڵ بۆ خۆیی بگێڕێتەوە، نەک وەك ئێستا رۆڵی پێبدەن، بۆئه‌مه‌ش له دانیشتنى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا، ئه‌م حزبه ده‌توانێت شێوازى گفتووگۆو یارییه‌كان به ئاراسته‌ى خۆى ببات، به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌و شتانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسكران.
ڕه‌نگه له‌ماوه‌ى ٤٨ كاتژمێرى داهاتوودا زۆرشت یه‌كلایى ببێته‌وه یه‌كێتى بچێته ناو حكومه‌ت، به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌و زامه هه‌ر به ساڕێژنه‌كراوه‌یى بمێنته‌وه له‌نێو جه‌سته‌ى ڕێكه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى، كه ئۆپراسیۆنه سیاسیه‌كانى (هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان) دروستیانكرد.