نوێترین

recent

23/03/2019

حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە بۆ ماوەیەک پێشبخات


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە هەوڵدایە دابەشكردنی مووچە بۆ ماوەیەک پێشبخات و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکاتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لە دابەشکردنی مووچە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری (ئەمڕۆ ھەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩)ڕاگەیاند: "وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ھەوڵدایە دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت". 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: وەزارەتەکە نوسراوی ئاڕاستەی بەغدا کردووە بۆ ناردنی ٢٠٤ ملیار دیناری سێ مانگی مووچەی پێشمەرگە (سێ مانگی یەکەمی ٢٠١٩). وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕێش دەکات وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ ناردنی بڕە پارەی زیاتر بۆ دابەشکردنی مووچە کە لە ئێستادا مانگانە ٣٧٨ ملیار دینار بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت.

 ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا نزیکەی ٢٥٠ ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی داراییە کە لە دابەشکردنی مووچەی رابردوو ماوەتەوە بۆیە ئەگەر بەغدا و سامانە سروشتیەکان وەڵامی وەزارەتی دارایی بە ئەرێنی بدەنەوە ئەوا دابەشکردنی مووچە پێشدەخرێت، کە لە ھەشت مانگی رابردوو ھەموو ٥ی مانگێک دەست بەدابەشکردنی مووچەکراوە بەڵام بۆ ئەم مانگە پێشدەخرێت و بە زوویی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085