
شاخه‌وان خالید
كێشه‌ی كورد و تورك له باكووری كوردستان و توركیادا, ره‌گ وریشه‌یه‌كی دوور و درێژی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌م وڵاته كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و له توركیا زۆر پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییانه هه‌موویان كێشه‌ی ئه‌و تۆیان نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ساڵه‌هایه به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی كورد ده‌داته‌وه .
ره‌گ و ریشه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا
هه‌ر له‌گه‌ڵ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی توركیای له ساڵی (١٩٢٣)، ئه‌تاتورك هه‌موو دانیشتووانی توركیای به‌هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه به تورك دانا و ده‌ڵێ: كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانن له ڕووی شه‌رعی و یاساییه‌وه ناكرێ نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌جێ بهێڵن، توركیا توانی رێگری له جێبه‌جێكردنی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر بكات و لۆزان بهێنێته كایه‌وه كه‌هه‌موو مافه‌كانی كوردی له‌م ساته له‌گۆڕنا. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كورد ده‌سته‌و وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام شۆڕش و راپه‌رینی له‌دژی داگیركاری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كردووه له ساڵی (١٩٢٠تا١٩٣٠)، چه‌ندین جولانه‌وه‌ی كوردی هه‌بوون له‌وانه شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له ساڵی (١٩٢٥)، شۆڕشی ئارارات له ساڵی (١٩٢٨تا١٩٣٠)، شۆڕشی دێرسیم له ساڵی (١٩٣٨) چه‌ندانی دیكه، هه‌موو ئه‌م شۆڕش و راپه‌ڕینانه لایه‌ن توركیاوه سه‌ركوتكران.
له ساڵی (١٩٣٤) توركیا ده‌ستی كرد به ڕاگواستنی تورك بۆ ناوچه كوردییه‌كان و ده‌ركردنی كورد له‌و ناوچانه له ماوه‌ی نیوان ساڵانی (١٩٣٥ تا ١٩٤٥) ڕژێمی توركیا سه‌دان هه‌زار كوردی ڕاگواستووه، به ئامانجی زیادكردنی ژماره‌ی تورك له‌و ناوچانه.
دوای سه‌ركوتكردنی ڕاپه‌ڕینی دێرسیم له ساڵی (١٩٣٧) توركه‌كان به ئاگر و ئاسن كه‌وتنه‌وه گیانی خه‌ڵكی بێ‌تاوان به هه‌زاران هاوڵاتی كوردی بێ‌تاوانیان كوشت. شۆڕش راپه‌رینه‌كانی كورد تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وام بووینه له‌ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و تا ده‌ستگیردنی ئۆجه‌لان و گرتن و راوه‌دونانی سه‌رۆك شاره‌وانی و په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په.
پارته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان لێناگه‌ڕێن پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت
زۆربه‌ی چاودێران و شرۆڤه‌كاران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی كورد له‌توركیا، تا ئێستا هه‌رچی كراوه له‌م باره‌یه‌وه پارته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كان و سیاسه‌تی چه‌وتی حكومه‌تی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد لێنه‌گه‌ڕاون هه‌نگاوی ئاشتی به‌ره‌و ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بچێت و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه سیاسه‌تمه‌دارانی تورك به ئاكپارتییه‌كان داویانه ته‌نیا شتێكی كاتی بووه و فێلیان له‌كورد كردووه.
وه هه‌ر هه‌نگاوه‌ی توركیا بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی كردبێتی، پارته ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌كان لێنه‌گه‌ڕاون به‌رده‌وامیش رێگربووینه بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی توركیا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لیناگه‌ڕێن توركیا و كورد له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ باس له‌رێگه چاره و چاره‌سه‌رییه‌كان بكه‌ن و بۆیه به‌شێكی زۆر له‌به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ئه‌و وڵاته و خوینی رۆله‌كانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م پارتانه.
چۆمسكی داوای چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كات
پرۆفیسۆر (نعوم چۆمسكی) كه‌زمانناسێكی ناسراوی جیهانه، ده‌ڵێ: له‌ئێستادا باشترین ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا، مۆدێلی پێڤاژۆی ئاشتییه له‌ئێرله‌نده‌ی باكوور و ئیسپانیا.
به‌بۆچوونی چۆمسكی هه‌ندێك به‌ره‌و پێشچوون له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا ڕوویانداوه، "به‌ڵام زۆر هه‌نگاوی دیكه هه‌ن كه پێویسته بنرێن و داوا له‌هه‌موو لایه‌ك رێكخراوه مه‌ده‌نی و پارته كوردی و توركیاكان ده‌كات پاڵپشتی ئاشتی بكه‌ن، نه‌وه‌ك شه‌ڕ.
هه‌روه‌ها چۆمسكی ده‌ڵێ: ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده به‌زمانی دایك له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیاوه به‌نیشانه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر بوونی گه‌لی كورد.
سه‌ڕه‌رای گرتن و راوه‌دونان داوای ئاشتی ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی هه‌ده‌په كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی توركیا هه‌ڵبژێردران سوورن بۆ پێشخستنی ئاشتی و به پێویستی ده‌زانن توركیا و په‌كه‌كه زه‌مینه سازیی بۆ ئاشتی بكه‌ن، ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان بلێ له‌چه‌ند رۆژدا شه‌ڕ و پێكدادان كۆتایی پێدێت و قۆناغی ئاشتی ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ توركیا گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه و په‌یامی سووربونیان بۆ شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن و تێكچوونی زیاتری دۆخه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كات ئاماده‌ی هه‌موو چەشنە هاوكاری و پشتگیرین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه و ئاشتيیانه‌ی پرسی كورد له توركیا .
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا
ئێستا هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ن كێشه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن تاوه‌كو چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه. به‌ڵام شه‌ڕی رۆژانه و گرتنی سه‌رۆك شاره‌وانی و په‌رله‌مانتاران هێنده‌ی دیكه باری ئاشتی دوور خستۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن به دریژایی مێژووی شه‌ڕی نێوان توركیا و كورد، كێشه‌كان به‌شه‌ڕ یه‌كلانه‌بۆته‌وه و شه‌ڕیش جگه له‌ماڵوێرانی و كوشتن و خاپووركردنی شار‌و شارۆچه‌كه‌كان و و زیانلێكه‌وتنی هاوڵاتیان له‌م قۆناغه هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
بۆیه ده‌بێ حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK پشتگیری هه‌ر هه‌نگاوێكی ئاشتيیانه و دیموكراسیانه بكه‌ن كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا بهاوێژرێت. ده‌كرێ ئاشتیه‌كه له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌بچێ ئاگربه‌سته‌كه‌شیان درێژخایه‌ن بێت و به‌رده‌وامبێت تا هیچ لایه‌ك بیر له‌تێكدان و پێشێڵكردنی به‌نده‌كانی نێو رێككه‌وتن و پیڤاژۆی ئاشتی نه‌كاته‌وه.