نوێترین

recent

14/06/2017

بزوتنەوەی گۆڕان: ئێمە مەرجمان هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان



كاردانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دەستپێشخەری كاراكردنەوەی پەرلەمان و دەستبەكاربوونی دەستەی سەرۆكایەتی بۆ یەك دانیشتن بە نەرێی دەبێت و بەرپرسێكی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت ئەوان مەرجیان هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان نەك مەرج لە خەڵك قبوڵ بكەن. 

ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكخەری ژوری یاسایی بە ڕۆژنامەی ئاوێنەی راگەیاند ووە : بزوتنەوەی گۆڕان رازی نابێت بە مەرج پەرلەمان كارابكرێتەوە، بەڵكو بزوتنەوەی گۆڕان مەرجی هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان. 

وتیشی: مەرجمان ئەوەیە لەكاتی كاراكردنەوەیدا، پەرلەمانی كوردستان بەم دەستەی سەرۆكایەتیەی ئێستایەوە بەردەوام بێت و كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمیش لە پەرلەمان چارەسەربكرێت چونكە كێشە سەرەكییەكە كێشەی سەرۆكایەتی هەرێمە نەك سەرۆكایەتی پەرلەمان”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085