بەپێی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لە ١٢-٦-٢٠١٧ دەرچووە و وێنەیەکی دەستی کوردستان چوار کەوتووە ، بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاڵا تاڵەبانی، لە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دوورخراوەتەوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ٢٩-٥-٢٠١٧ بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسووڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕیاردرا بە "ئیعفاکردنی" ئاڵا تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
