
سەربازانی سوپای تورک کە هەوڵیاندەدا لە چەلێی سەربە جولەمێرگەوە بەرەو سنوورەکانی باشوری کوردستان تێپەڕبن، بەڵام کەوتنە بۆسەی گەریلاکانەوە و ١٤ سەربازیان لێکوژرا.
شەوی ڕابردوو، سوپای تورک هەوڵیدا لە چەلێی سەربە جولەمێرگەوە بەرەو خاکی باشوری کوردستان تێپەڕ بێت، هێزەکانی گەریلا وەڵامیان دانەوە شەڕ ڕوویدا، لە ئێستاشدا شەڕ لە چەندین ناوچەی ئەو سنوورە بەردەوامە و فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا ناوچەکە بۆردومان دەکەن.
شەوی ڕابردوو کاتژمێڕ ٠٨:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هێلی سنووری چەلێی جولەمێرگیان بۆردومان کرد، پاش هێرشە ئاسمانییەکە هێزە پیادەکانی سوپا هەوڵیان دا هێلي سنووری ببەزێنن، بەڵام گەریلاکان ڕێگریان کرد و پاشان شەڕ ڕوویدا.
سوپای تورک لە چوارچێوەی ئەو شەڕەدا گورزی کوشندەی لێدرا و ١٤ سەربازیان لێکوژرا.
هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ ئەو ناوچانە هێشتا بەردەوامە و لەلایەکیشەوە هێزە پیادەکانی سوپای تورک دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن، بەڵام بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاکانەوە ناتوانن بەردەوام بن لە پێشڕەوییەکانیاندا.