
کاروان عەلی شامار
(1)
گۆچانه‌که‌ی مام جه‌لال
یه‌کێتی له‌ئێستادا زیاتر له هه‌موو کاته‌كانی رابردوو به‌ده‌ست بێ سه‌رۆکییه‌وه ده‌ناڵێنێت، نه‌بونی یه‌ک گوتاری سیاسی، یه‌ك ده‌نگی و هه‌ڵوێستی، په‌رته‌وازه‌ی سه‌رکردایه‌تی، کێشه‌و گیروگرفتی ئۆرگانه‌کان، پاسیڤ بوون له گۆرانکاریه حزبی و حکومیه‌کان، ئه‌مانه و ده‌یان کێشه و گیروگرفتتی تر یه‌خه‌ی به‌یه‌كێتی نیشتیمانیه‌ك گرتووه بارته‌قای هه‌موو حیزبه‌کانی ناوچه‌که خوێنی بۆ ئه‌م كوردستانه رشتووه، یه‌قینم له‌وه‌ی چاوگی زۆرێک له‌و کێشانه نه‌خۆشکه‌وتنی سه‌رۆک مام جه‌لال و دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌تی له گۆره‌پانی سیاسی به‌تایبه‌تی كوردستان، مه‌خابن ته‌ندروستی تاڵه‌بانی رێگه نادات به گۆچانه‌که‌ی ئه‌وانه راست بکاته‌وه خوینی شه‌هیدان و یه‌کیتیان کردۆته ئامرازێک بۆ خۆ ده‌وڵمه‌ندکردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان، بۆیه زۆرێک له‌وانه‌ی ئیستا به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی یه‌کێتی کار ده‌که‌ن هه‌ناسه سوار ده‌بون له‌به‌رده‌م جه‌نابی مام له درکاندنی وشه‌یه‌ک که پێچه‌وانه‌ی پرانسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی یه‌کێتیی بێت.
(2)
پارتیه‌کانی ناو یه‌کێتی
گومان له‌وه‌دا نییه له ئێستادا له ناو دڵی یه‌کێتی تاقمێک هه‌ن چ وه‌ک باڵ بێت یاخود که‌مینه‌یه‌ک له ئۆرگانه باڵاکانی نێو یه‌کیتی به‌هۆی به‌رژوه‌ندیه زه‌به‌لاجه‌کانیان له‌گه‌ل پارتی دیموکراتی کوردستان کۆکن و ئاراسته‌ی یه‌کێتی ده‌که‌ن بۆ نوێبونه‌وه‌ی رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، ئه‌م گروپه‌ش زیاتر مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کات و ساده‌تر بڵێین مه‌لا ئیستا گوێرایه‌ڵێکی ئاقڵی پارتیه‌و دژ به ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی کار ده‌کات و له پێش هه‌مویانه‌وه سیاسه‌تی ماڵباتی مام جه‌لال که نمه‌ک حه‌رامی ئه‌و ماڵه‌یه چونکه ئه‌وان نه‌بوونایه به خه‌ونیش به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و پله و پۆست و پایه نه‌ده‌گه‌یشت، هه‌موو هه‌وڵێکی رێکخستن و نزیک بونه‌وه‌یه له پارتی و لێدانه له‌وانه‌ی که‌دژ به‌و رێکه‌تنه لێدوان ده‌ده‌ن و ده‌نوسن، له ماوه‌ی که‌متر له دوو ساڵی رابردوو هه‌وڵه‌كانی چڕکردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سزای هه‌موو ئه‌وانه بدات به‌و ئاوازه‌ی مه‌لا قسه ناکه‌ن و ته‌پڵ بۆ زیاتر چوونه ناو پارتی و جیێبه‌جیێكردنی ریێكه‌وتننامه‌كه ناكووتن، بۆیه زۆر ئاسایشه له یه‌كه‌مجار و له‌دوای بۆشایی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تی، بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ناوده‌با.
کاک به‌ختیار ماوه‌یه‌که بۆ هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌مه‌به‌ستی باش بونی دۆخی یه‌کیتی بێت به‌شداری تیادا ناکات بۆ گه‌واهی زیاتی قسه‌کانم له‌دوو باشترین کۆبونه‌وه‌کانیش ڕۆژی ڕێکه‌و‌تنه‌که‌ی ده‌باشان به حزروری کاک نه‌وشیروان و مام جه‌لال بوو به‌شداری نه‌کرد و هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژای که نه‌خشه رێگاکه دارێژرایه‌وه و ئه‌و خاڵانه‌ی لێ لابرا مه‌لا به‌ختیار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دایتاشی بوون وه‌لێ ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌ک له ژێر قه‌ڵه‌مره‌وی پارتی و بۆ درز خستنه نێوماڵی یه‌کێتی پێش هه‌موان ئاماده‌یه و لەسه‌ری سه‌ره‌وه قنج و قیت داده‌نیشێت!
(3)
ئه‌ندازیاری تێکدانی ڕێکه‌وتنی گۆران و یه‌کێتی
ڕێکه‌وتنی ده‌باشانی یه‌کیتی و گۆران به یه‌کێک له‌و ڕێکه‌وتنه گرنگانه هه‌ژمار ده‌کرێت تیایدا ته‌واوی خاڵه‌کانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووه هه‌موو خه‌ڵكیش به‌تایبه‌ت زۆنی سه‌وز و نیلی به‌و دیدگاوه لێیان ئه‌روانی ببێته هۆکاری باشبونی گوزه‌رانی خه‌لك.
ئه‌م ده‌ڤه‌ره ببوژیته‌وه چون سلێمانی هه‌نووكه له‌چاو هه‌ولێر له لادێیه‌کی گه‌وره زیاتر هیچی تر نیه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و نادادی جوگرافیا‌وه‌یه پارتی زۆر عه‌قڵانی ئیشی له‌سه‌ر ده‌کات بۆ کاولکردنی ئه‌م زۆنه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه پارتی ئاماده‌یه ده‌یان ملیار دۆلار قه‌رز بداته‌وه به دانا گاز ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی پرۆتۆکۆلێکی 10 ملیار دۆلاری له شاری چه‌مچه‌مالی پایته‌ختی شه‌هیدان جێبه‌جێ نه‌کرێت. شتێکی رونیشه مه‌لا بۆ دژایه‌تی ئه‌و رێکه‌و‌تنه ئه‌کات چونکه دڵنیایه ئه‌گه‌ر ئه‌و دو هێزه یه‌کبگرن یاخود له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر نزیک بوونه‌وه‌یه‌ک خۆری سایسی ئاوا ده‌بێت و جێگه‌ی نابێته‌وه و ئه‌و پۆسته‌شی وه‌ریگرتووه هۆکاری ئه‌و بۆشاییه سیاسیه بووه پاش ده‌رچونی گۆران زۆرینه‌ی مه‌کته‌بی سایسی له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان ڕۆشتنه ده‌ره‌وه.
(4)
ئاڵای شۆڕش
له ساڵی 1985 یه‌کێتی له هه‌ستیارترین بارودۆخدا بوو له لایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ ڕژێمی فاشی به‌عس له‌سه‌خترین شه‌ردا بوو وه په‌یوه‌ندیه‌کانیشی له‌گه‌ڵ حزبه کوردستانیه‌کانیش وه‌ک پێویست نه‌بوو مه‌لا به‌ختیارو ده‌سته‌که‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه کاریان ببو به دژایه‌تی و قسه کردن به یه‌کێتی له خراپترین ئه‌و قسانه ده‌یان وت یه‌کیتی بووه به جاش و هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و جارێکی تر خه‌باتی شاخی پێ ناکرێت، ئه‌مه‌ش لێکه‌وته‌ی سایکۆلۆجیای خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر کادیر و پێشمه‌رگه وه له‌و كاته‌ی بریاری گرتنی درا دوای که‌مترین لێکۆلێنه‌وه هه‌موو زانیاریه‌کانی درکاند وه‌ک ئیبراهیم جه‌لال له کتێیه‌به‌که‌ی (چه‌پکێک له‌مێژووی کۆمه‌ڵه) باس له‌وه ده‌کات شه‌وێک راده‌کات و ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌که‌وتنایه و نه‌گیرایاته‌وه ئه‌وه ده‌بوو به یه‌کێک له ئامر مه‌فره‌زه‌ی به‌عسیه‌کان!
جا ئه‌و له‌و سه‌رده‌مه هه‌ستیاره‌دا یه‌کێتی له‌ت کردبوو یه‌قینم ئێستا‌و له‌م سه‌رده‌می حه‌رامبونه‌دا که سه‌روه‌ت و سامانیان گه‌شتۆته که‌شکه‌لانی فه‌له‌ک دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان بوه‌ستنه‌وه!
(5)
پلاتفۆرمی دابڕان
مه‌لا به‌ختیار له وتار و نوسینه‌کانیدا زۆر باس له‌وه ده‌کات مهامی گرنگی ئه‌و یه‌کێتی ناو یه‌کێتیه له کاتێکدا هه‌نوکه دابرانی دروستکردووه وه‌ک ئۆرگانێک له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌که‌ی له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌و رێکخراوه دامه‌زراوه کاری سه‌ره‌کی دژایه‌تی دین بووه. له‌کۆمه‌لگه‌ی کوردی که به‌شی هه‌ره‌زۆری موسوڵمانێکی ساڵحن، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی به یه‌کێتی گه‌یاندوه چونکه جه‌ندین جار و نزیک له هه‌ڵبژاردنه‌کان قسه‌یه‌کی فرێ داوه‌و دواتر یه‌کێتی باجه‌که‌ی داوه له‌وه‌ش سه‌یرتر دوای چه‌ن رۆژیکیش لێی په‌شیمان بۆته‌وه.
پرسیار جدی ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌نده خه‌م و په‌رۆشی یه‌کێتیه گۆڤار و رادیۆ و ده‌زگای تایبه‌تی به‌خۆی بۆچیه له کاتێکدا هیچ به‌رپرسێکی یه‌کێتی خاوه‌ن ده‌زگای زه‌به‌لاحی وا نیه!؟
وه ئه‌وه‌ی گومانه‌کان بۆ نزیک بوونی له پارتی زه‌قتر ده‌کاته‌وه مه‌لا هه‌ر جارێک کۆنفرانسی دابران رێک ده‌خات پارتی سپۆسنه‌ری ده‌کات و ته‌نانه‌ت له دواین کۆنفرانس‌دا رێگه‌یان نه‌دابوو میدیا فه‌رمیه‌کانی یه‌کێتی روماڵی دیبه‌یته‌کانی نێو کۆنفرانسه‌که بکه‌ن.
(5)
کۆتایی
کۆتا قسه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت یه‌کێتی دڵسۆزه‌کان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و کادیران و ئه‌ندامانی یه‌کێتی بێ ده‌نگ نه‌بن له‌هه‌راجکردنی خوێنی ڕۆله‌کانیان و گاڵته‌کردن به سه‌روه‌رییه‌کانی حزبێک مێژوه‌که‌ی له هه‌ره جوانترین مێژوی حزبه‌کانی جیهانه به‌ده‌ست مه‌لا و هاوشێوه‌کانی، چونکه دڵیانم ئه‌وه‌ی ئێستیا دڵی بۆ ئه‌م حزبه ده‌سوتێت کادیر و خه‌ڵکی خواره‌وه‌یه نه‌ک شۆڕشگێره‌کانی دوێنی و بازرگانه‌که‌نی ئێستا، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی گۆرانکاری نه‌کات و به‌م شێوه‌ی ئێستا سیاسه‌ت بکات ئه‌وا ئه‌وه‌ی نه‌یارانی یه‌کێتی پێیان نه‌کرا به‌رامبه‌ری، به‌ده‌ست ئه‌و تاقمه‌ی مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونکه ئه‌و تاقمه مه‌رگی یه‌کێتیان له هه‌گبه‌دایه و بێ ئاگاشن له‌وه‌ی به مه‌رگی یه‌کێتی مه‌رگی خۆشیان دێت چونکه ئه‌وان ئه‌و دورشمه‌ی مامیان بیرچۆته‌وه که ده‌ڵێ پێویسته هه‌موومان بزانین (سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان، گه‌شه‌کردنمان، به‌نده به‌یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستانه‌وه).