نوێترین

recent

16/06/2017

نوێترین زانیاری سەبارەت بە برینداربوونی عەبدولـلەتیف سەلەفی


ئەمشەو دوو نارنجۆک لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی تەقییەوە و بە گوێرەی زانیارییەکان، عەبدولـلەتیف ئەحمەد، کە ناسراوە بە عەبدولـلەتیف سەلەفی بریندارە. 

شایەت حاڵێکی ڕووداوەکە بە سپی ڕاگەیاند د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد بیرینداربوو لە ئەنجامی ڕووداوەکە، بەڵام جەختی کردەوە کە مەترسی لەسەر ژیانی نییە. 

شایەت حاڵەکە ڕاشیگەیاند، ئەو مامۆستا ئاینییە، برینەکەی سوکە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت. 

بە گوێرەی زانیارییەکانیش دوو کەس بەهۆی برینداربوونیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون. 

بە گوێرەی زانیارییە نوێکان هێرشکەرەکە لە حەوشەی دواوەی مزگەوتەکە چووتە ژوورەوە و سەرەتا نارنجۆکێکی هەڵداوە و دواتر دەستڕێژی گولـلەی کردووە. 

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هێرشکەرەکە هەڵاتووە، بەڵام لە کامێراکانی چاودێرییەوە وێنەی گیراوە بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە نوێژخوێنان لە تەراویح هاتوونەتە دەرەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085