نوێترین

recent

05/05/2017

مەسعود بارزانی: جامانەی سورم دەخەمە ژێر قۆندەرەکانم



سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژە بۆئەوەدەکات مەسعود بارزانی زۆر مەبەستی بووە لەگەڵ حکومەت رێکبکەوێت، چونکە "ھیچ باوەڕی بەخەڵکی کوردستان و پێشمەرگە نەبووە.

لەوەڵامی ئەوەی بۆچی مەسعود بارزانی زۆر مەبەستی بوو لەگەڵ حکومەت رێکبکەوێت جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی، لە کتێبی (مام جەلال- دیداری تەمەن)دا، ئاماژەبەوە دەکات مەسعود بارزانی، لەکۆبوونەوەی خەلیفاندا سوربوو لەسەر ئەوەی، رێککەوتن لەگەڵ حکومەتدا مۆربکات و من بەتەنیا ئیمزای دەکەن، من ھیچ باوەڕم بەخەڵکی کوردستان نەماوە، من باوەڕم بە پێشمەرگەی پارتی نەماوە، کەلێمان قەوما لەھەموو ئەو پێشمەرگانەی کەلەگەڵمدا بوون، چل کەسم لەگەڵدا مایەوە".

ھەروەھا بارزانی وتوشیەتی"ئەگەر لەبەر خاتری گۆڕی بارزانی و بیری بارزانی نەبوایە، ئەو جەمەدانیە سورەم دەخستە ژێر قۆندەرەکەم و ھیچ باوەڕیشم بەپێشمەرگەی یەکێتی نییە، کەلێمان قەوما تەنھا دەستەی کۆسرەت و دەستەی حەسەن کوێستانی و چەند کەسێکی کەم مانەوە لەکۆڕێ".

ھەر لەدیدیارەکەدا تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە،کە بارزانی وتویەتی"باوەڕم بەوە نەماوە، خەڵکی کورد مقاوەمەت و خەبات بکات و جارێکی تر نامەوێ ببمەوە بەپەنابەر لە ئێران، لەبەر ئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە، ئەو رێککەوتنامەیە ئیمزا بکەم".

تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە"دوای ئەوەی مەسعود ئەو قسانەی کرد، عەزیز محەمەد تکای کردو،وتی"کاک مەسعود من دەمەوێ داوات لێبکەم، تۆ کوڕی بارزانیت، خەباتت کردووە، گەلی کورد تێکۆشەرەو ئامادەی فیداکارییە، من تکات لێدەکەم ئەوە مەڵێ و مەیکە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085