نوێترین

recent

05/05/2017

نابێت بەریتانیا پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکات



بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی لۆرداتی بەریتانی کە ساڵانە بلاودەکرێتەوە و باس لە زۆربەی کێشە و ناکۆکی و گۆرانکاریەکان دەکات لە جیهاندا، لە راپۆرتی ئەمسالدا لە بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە رۆژی ٢ ئایاری ٢٠١٧ بڵاو بۆتەوە داوا لەبەریتانیا دەکات پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستاندا نەکات، چونکە لە بەرژەوەندی بەریتانیادا نیە.

ئاوێنە: لە راپۆرتەکەی لۆرادنی بەریتانیا لەبەشی تایبەتە بە رۆژهەلاتی ناوەراست، کە پێک هاتووە لە ١١٥ لاپەرە و زیاتر لە ١٠٠ ماددە، جگە لە پاشکۆ و راسپاردە و رێنماییەکان و کار و چالاکیەکانی بەریتانیا لە رۆژهەلاتی ناوەراست، لە دوو ساڵی رابردوو، لە ماددەی ٣٠٤ باس لە سەربەخۆیی و جیابونەوەی کوردستان لە عێراق دەکات”. 

راپۆرتەکەدا، لەکۆی زیاتر لە ١٠٠ ماددە لە ٦ ماددەی راپۆرتەکەدا باس لە کورد و کوردستانی باشور(عێراق) کراووە، بە (کوردەکانی عێراق) ناوی هێناون، لە یەکێک لە ماددەکانی بەفەرمی دژایەتی جیابونەوەی کوردستان دەکات، داواش لە حکومەتی بەریتانیا دەکات جگە لە پشتگیری کردنی پێشمەرگە، لە رووی ماددی و سەربازی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان نەکات”.

لە مادەی ٢٩٩ی راپۆرتەکە، لۆردانی بەریتانیادا کوردەکان و پێشمەرگە بە هیزێکی ئازا دەزانێت کە توانیویانە داعش تێکبشکێنن شەری تیرۆر بکەن، بەجۆرێک کوردەکان بە دریژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر رووبەروی تیرۆریستانی داعش بونەتەوە “.

هەر لە راپۆرتەکەدا، لە ماددەی ٣٠٤ لۆردانی بەریتانیا داوا دەکەن، حكومەتی بەریتانیا بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی کوردەکان و هیزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیەتی دژی داعش ، وە لە رووی دارایی و سەربازی هاوکاری بەردەامیان بکات بۆ رووبەروبونەوەی داعش و تیرۆر، بەڵام نابێت بەریتانیا پشتگیری سەربەخۆی كوردستان بكات، بەڵکو تەنیا دەبێت پشتگیرییە كانی لە چوارچێوەی هاوكاری دارایی و سەربازی بێت بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە و لەو جوارجیوەیەدا بیهێڵێتەوە”.

لینكی ڕاپۆرتەكە و وێنەی ئەو پارەگرافەی كە باس لە پشتگیری نەكردنی سەربەخۆی دەكات.

https://www.publications.parliament.uk/pa/ld201617/ldselect/ldintrel/159/159.pdf  
Picsart-24-02-23-21-31-09-085