
چەند پەیج وماڵپەڕێک بەناوی گروپی سەوز هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی کەیسی ترسناك ئەکەن.....
ووڵات بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندی کرد بەماڵپەڕی فەرمی ئەو گروپە ، بەڵام ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەك بدەن تەنها ووتیان لەڕۆژانی داهاتوودا خۆتان ئەبیبنن
ئێمەش تەنها پەیامەکەیان وەك خۆی بڵاو ئەکەینەوە و ئەمەش دەقی بڵاو کراوەکەیانە:
پەیامی #گروپی_سەوزبۆ کاسە لێس و مشە خۆرەکانی ناویەکێتی!!ئەوانەی هەر ڕۆژە و بەئاوازی لایەنێك وگروپێك ئەخوێنن! هەر هاوشێوەی ئەو دەم ڕووتانەش بوون یەکێتی گەیاندە لێواری مەرگ ......هەر بەدەم ڕووتیش پاساویان بۆ قاعیدەو جەماوەرەکەی یەکێتی ئەهێنایەوە !ئێمە چەند جارێك بە ڕوونکردنەوە وئاگادارکردنەوە سەرکردایەتی یەکێتی مان لێ ئاگادار کردونەتەوە بەڵام ئەوانیش دادو بێدادی دەستی ئەوانەیان بوو کە ملیوانی کراسەکانیان ئارەقی بۆیەکێتی نەگرتوەو خۆشیان کردووە بەخاوەن سەر وەسێتی یەکێتی..!! (کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو) ئامانج وکارکردنی چەند ساڵەی ڕابردووی ئێمە بووە ......بەڵام لەکاتێك دا پێچەوانە ئەبێتەوە ئەبێت چاوەڕوانی کاردانەوەی نەخوازراو بین ئەگەر یەکێتی فریای ئەم جۆرە مشەخۆرانە نەکەوێت مێژوویەکی دور نابێت ئەمەش ڕووئەدات..
ئێمە تەنیا چاوەڕوانی بڕیاری دروستی سەرکردایەتی یەکێتی ئەکەین..ئەگەر ناتوانن ئەمانەی دوێنی کوێخای ئەمڕۆ لەیەکێتی دوربخەنەوە
لەماوەیەکی نزیك دا ..بێ سڵەمینەوە لەهیچ کەس وگروپێك بەبەڵگەوە ناوی هەمووئەوانە بڵاو ئەکەینەوە کەهەوڵی ئیفلیج کردنی یەکێتی وشێواندنی چەپکە گووڵەکەی مام جەلال ئەدەن...لەهەمان کات دا بەبەڵگەوە پاشەڵ پیسی هەموو ئەوانەش بۆ جەماوەری یەکێتی وخەڵکی کوردستان هەڵئەماڵین کێن ئەوانەی بازرگانی بەیەکێتی یەوە ئەکەن
چاوەڕوان بن....
لەبری هەموو پەیج و ماڵپەڕەکانی
گروپی سەوز" ١٦/٢/٢٠١٧