
رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه بۆ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین . پاساوهكانتان بێ بنه‌مایه و مایه‌ی قبوڵ كردن نییه.
دوای كوشتنی سه‌گێك له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له شارى هه‌ولێر . سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و زانكۆیه هه‌ستاوه به چه‌ند دێرێك رونكردنه‌وه‌یه‌كى داوه كه ئه‌وه‌ى بلاَوى كردۆته‌وه هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كى زانستى تێدا نییه ، به‌تایبه‌تى به چى به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌و ئاژهلاَنه زیانیان هه‌بووه بۆ خوێندكاران و مه‌ترسییان دروست كردووه له‌سه‌ر زانكۆكه‌كه. ئه‌بێت سه‌رۆكى زانكۆ به به‌ڵگه‌ى زانستى بیسه‌لمێنێت كه‌ئه‌و سه‌گانه كه به وته‌ى خۆیان ژماره‌یان 40 دانه ده‌بێت ،پێشتر په‌لامارى خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانیان دابێت و سه‌گى هار بن ، ئه‌گه‌ر نا بۆ له‌ناو ئه‌و 40 سه‌گه‌دا ته‌نها ئه‌و دانه‌یه به‌و شێوه‌یه له‌ناو براوه ،
وه ئه‌گه‌ر شاره‌وانى ئه‌و كاره‌ى كردووه ده‌بێت لێپرسینه‌وه له شاره‌وانیش بكرێت .
بۆیه داوا له لیژنه‌ى ژینگه و ته‌ندوستى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم و پۆلیستى دارستانى هه‌رێم ده‌كه‌ین به دواداچونى ته‌واو بۆ ئه‌و كه‌یسته بكه‌ن و رونكردنه‌وه‌ى زیاتریلهسهر بده‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له د.احمد دزه‌یى ـ سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
به‌هۆی فراوانی سنوری كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و كۆلێژی یاسا ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، زیاتر له ٤٠ سه‌گی هار و جۆره‌ها ئاژه‌لی تێدا بلاَوبۆتهوه و كردویانه‌ته شوێنی مانه‌وه‌یان. بوونه‌ته مایه‌ی ئازار دان و ترسانی قوتابیانی ئه‌و كۆلێژانه. له‌سه‌ر داوای قوتابیان ، ڕاگرایه‌تی كۆلێژی ئه‌ندازیاری به فه‌رمی داوای له به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كرد چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه بكات.
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر دوای چه‌ندین هه‌وڵ بڕیاری دا له‌ناویان ببات چونكه ئه‌وانه سه‌گی هارن و ناتونرێت بگیرێن
رێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه
18ى شوبات 2017