
كه‌مێك پێش ئێستا به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی ، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كه ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی بڵاوی كردوه‌ته‌وه سێ خاڵ له‌خۆده‌گرێت.
1- گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ناو رێكه‌وتننامه‌كه.
2- ده‌ستنیشانكردنی رۆژێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
3- پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كانی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و حزبدا.
به‌پێی زانیاره‌كان ، ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێ هه‌م " به‌رهه‌م صاڵح جێگریی دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی" به‌شداری نه‌كردوه