

ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریکا لە سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردنەکەیەوە توانی بیر و ئایدۆلۆجی پارێزگارانە (conservatism) ی خۆی بە وتاری پۆپیولیست ((populist بکاتە پەیامێکی تازە و ھیوا بەخش و وروژێنەر بۆ دەنگ دەران تا لەئەنجامدا کلیلی کۆشکی سپی کەوتە دەست .
یەکەم دەنگدانەوەی دەنگی تەپڵی ترامپ لای زۆری دەنگدەرانی ئەمەریکا بوو کە ھەنێکیان بە پاڵنەری ئایدۆلۆجی وە ھەندێکی تریان بەھۆی وتارە پۆپیولیستەکانی بوو ,کە ھەتا ئە ما نە ی لە ڕووی فکری و ئایۆلۆژیەوە لە ترامپ جیاوازبوون بە پا لنەری مە یل بۆ پەیامە پۆپیولیستەکەی ترەمپ دەنگیان پێ دا .
بۆ نمونە ترەمپ بەئاشکرا ھەڵوێستی خۆی دژی ئازادی ژنان راگەیاند لەسەر منداڵ لەباربردن بەڵام بە وتاری پۆپیولیستی خۆی کە ئامانج و کاری ئەوە ئەبێت کە گەشەی ئابوری وڵات زیاد بکات و شوێنی کار بۆ ملیۆنەھا کەس دابین بکات لە رێی داخستنی سنورەکانی ئەمریکا بە دیوار بۆ رێگری لە گەنجانی مەکسیکی لە ھاتنە ناو ئەمەریکا وە ناو بازارەکانی کاری ئەمەریکا وە کەم کردنەوەی ھاتنی موسڵمان بۆ ناو ئەمریکا بۆ ئەوەی بە وتەی خۆی رێگری بکات لە کاری تیرۆرستی لەلایەن گروپە تیرۆرستەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست توانی دەنگی ئە ما نەش بۆ خۆی راکێشێ کە لە رووی ئایدۆلۆژیەوە لە خۆی جیاواز بوون .
واتە ترس لە داھاتووی ئابووری و ئاسایش زاڵ بوو بەسەر لایەنی ئایدۆلۆژی بۆیە زۆر لەوانەی کە باسمان کرد کە لەگەلیشیا جیاواز بوون بەھۆی وتارە پۆپیولیستە کانیە وە بۆ سەقام گیرکردنی ئاسایشی ئابووری و ژیان توانی کاربکاتە سەر دەرونی دەنگدەران و بڕیاردان لە بەرژەوەندی خۆی .
دەنگ دانەوەی دەنگی تەپڵی ترامپ لەسەر ئاستی ناوخۆ لە ئێستا و داھاتوودا لێکەوتەی جیاوازی لە سەر ئاستی کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی و سیاسی و ئابوری لێ دەکەوێتەوە کە دەشێ ھەندێکیان تازە و بریار دەربن بۆ سیمای گشتی ئەمریکا .
وتارە پۆپیولیستەکانی ترامپ ئەوەی پەیوەندی بە کۆچبەران و موسڵمانانەوە ھەیە لە ئەوروپا گەورەترین دەنگ دانەوەی لێ کەوتەوە وە زیاتریشی لێ ئەکەوێتەوە چونکە ھەم ئەوروپا ئەمرۆ بە ئەندازەیەکی زۆر بۆ خۆی ھەمان کێشەی کۆچبەرانی ھەیە لەگەڵ زۆر بوونی ئاڵۆزیە کەمەڵایەتیەکان بەھۆی بونی زۆری کۆچبەران و کرداری ترۆریستی لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانەوە بەڵام بەم جیاوازیانە:
١- مێژوی ئەوروپا لەگەڵ بیری توندرەِوی کە بووە ھۆی کۆمەڵ کوژی جولەکەکان بە دەستی نازیەکان وا ئەکات ڕای گشتی وە بە تایبەت نوخبەی سیاسی ئەوروپا بە ئاشکرا ئەم دەنگەی ترامپ قبوڵ نەکەن وە نمونەش لێکدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی حکومەتی ئەڵمانیایە کە دژ بە ھەڵوێستەکانی ترامپ دەریان بری ٫ وە لە سەر ئاستی گشتی وە شەقام زیاتر لە ٢ ملیۆن واژو کۆکرایەوە لە بەریتانیا دژی سەردانی ترامپ بۆ وڵاتەکەیان بەڵگەیە بۆ کە دەنگدانەوەی دەنگی تەپڵەکەی ترامپە لە ئەوروپا گەرمە جا چ بە قبوڵکردنی لەلا یەن راست رەوەکانەوە یا قبوڵنەکردنی بێ لەلایەن بەشێ لە نوخبەی سیاسی و لیبرال و چەپ رەوەکانەوە . راست رەوەکان لە ئەوروپا کە ئارەزووی ھەمان دەنگ و پەیام و سیاسەتی ترامپ ئەکەن لە کۆبونەوەی خۆیان لە ئەڵمانیا لە مانگی ڕابردودا واتە مانگی یەکی ٢٠١٧ بە ئا شکرا لایەن گری خۆیان بۆ ترامپا دەربری کە دوبارە بەڵگەی ئەم وتەیە کە لە ئەوروپاش کەم یان زۆر ئارەزووی سیاسەتەکانی ترامپا ھەیە .
٢- مێژوی ئەمریکا وە پێکھاتەی ئەمریکا بۆ خۆی لەسەر بنەمای کۆچبەریە بۆ ئەم کیشوەرە ھەروەکوو لە دوا وتاردا لەسەر کایگەری قەیرانەکان لە سەر دیمۆگرافیا باسی ئەم حاڵەتە تایبەتەی ئەمەریکام کردبووکەلەئەنجامداھەمووکۆچبەران لەبۆتەی فەرھەنگی ئەمەریکی دا خۆیان ئەگونجێنن(integration ) یان ئە توێنەوە (assimilation ) بە لەبەرچاو گرتنی ھەندێ لایەنی ئاینی کە ئەمەش لە چوارچێوەی فەرھەنگی گشتی وە بەھا کانی ئەمریکادایە کە پەیوەندی بە ئازادی بیر و را ٫ئاین وە ھەلی یەکسانە وە ھە یە بۆ ژیان ٫کار وە خۆێندن بۆ ھەموان کە ئەم بەھایانە بۆ خۆیان ناسنامەی ئەمەریکان .
بەڵام لە ئەوروپا ناسنامەی نەتەوایەتی وە فەرھەنگی نەتەوایەتی وە مێژووی نەتەوایەتی لە چوارچێوەی سنورێکی دیاریکراودا دروستکەری قەوارەی وڵاتەکانە وە دروستکەری دەوڵتی نەتەوەیە بە ھەموو ڕەھەندەکانی سیاسی ٫ ئابوری ٫ کۆمەڵایەتی ٫ فەرھەنگی وە مێژووییەوە بۆیە لە ئەوروپا کۆچبەران بە ئەستەم تر دەگەن بە قۆناغی خۆ گونجا ندن و توانەوە لە چاو ئەمریکا بە تایبەتیش بۆموسڵمانان بەھۆی مێژووی ئەوروپا لەگەڵ موسڵمانان وە تێروانینی موسڵمانان بۆ ئەوروپا وە بە پێچەوانەشەوە کورت کراوەتەوە بۆ پا شخانی مێژووی ئاینی و فەرھەنگی .
ھەروەکوو لە سەرەوە ئاماژەمان پی کرد٫ لە ئێستادا لەسەر ئاستی نوخبەی سیایسی وە ھەتا رای گشتیش دەنگی ترامپ زۆر قبوڵ نیەلە ئەوروپا بەڵام ئەگەر سیاسەتەکانی ترامپ ئەنجامی باشی ھەبیَِ لە ھە مان کاتا کۆچی موسڵمانان بەرەو ئەوروپا بەردەوام بێت وە گروپە تەندڕەوە ئیسلامیەکان بتوانن کاری تیرۆرستی زیاتر ئەنجام بدەن ئەوا بێگومان مۆدێلی ترامپ لە ئەوروپا ئەبێتە ئارەزووی ھەرە زۆری گەلانی ئەوروپا کە لەئەنجامدا ئەشێ بوومەلەرزەی سیاسی لە ئەوروپا دروست بکات بە بردنەوەی راسترەوەکان لە ھەڵبژاردنەکانا لە زۆربەی ھەرەزۆری وڵاتانی ئەوروپا کە ئەوکات بە دڵنیاییەوە رۆژو سەردەمێکی نوێ دەست پیدەکات نەک ھەر بۆ ئەوروپا بەلکو بۆھەموو جیھان . .
ئەوەی کە پەیوەندی بە وتاری دیاری ترامپەوە ھەبێ لە مەر شەڕی را گەیانراوی دژی تیرۆر و گەندەڵی ئەوا بێگومان وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەم شوێنەیە کە گەورەترین دەنگ دانەوەی لێ ئەکەوێتەوە٫ لە ناو وەڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بە تایبەت کەنداو ٫عیراق وە ایران وە بەتایبەت تریش ایران دەبێ باش لە پەیام ودەنگی ترامپ تێبگات وە ھەر ھەڵەیەک لە تێگەشتنی پەیامەکە دەبێتە ھەڵەیەکی کوشندە بۆ ایران .چونکە پەیامی ترامپ دەرھاویشتەی ھەموو یان ئەنجامی ھەموو ئەم کارلێکە جێوسیاسی ٫ جێوسترا تیجی ٫ ئابوری ٫ وە ھە تا دەرونی ٫ نەژادی ٫ رەگەزی و ئەو گۆرانە کۆمەڵایەتیانەیە کە
- لەم ١٦ سا لە ی دواییدا روویان داوە لە گەڵ شە ری وە دیاردەی تیرۆریزم .
- لەم ٢٨ ساڵەی ڕابردوو٫ واتە پاش ڕووخانی کۆمۆنزم و گۆران کاری لە ھاوسەنگی ھێزە ناوچەیی و جیھانیەکان .
- لەم ٧٠ ساڵەی کۆتایی جەنگی دوەمی جیھان کە بووە ھۆی دابەش بوونی جیھان وە دروست بوونی بلۆکی سیا سی ئابوری وە ھاو پەیمانی جیاواز بە بەرژەوەندی جیاواز ٫ وە ئیستا بە حوکمی گۆرانکاری مێژویی و رووداوەکان لەم کاتەدا گۆرانکاری بەسەر کۆی رەگەزەکانی گۆرانا دێت کە ھە موویان لە کەسایەتی وە خیتا بی ترامپا بەرجەستە بوون .
ھەموو ئەم گۆرانکاریانەی باس کران بوونە ھۆی بەرھەمھێنانی ترس , واتە ترسی ئابوری , سەربازی , کۆچبەر , وە ترس لە موسڵمان و تیرۆر , وە ھەموو ئەم ترسانەش بوونە پێکھاتەی پەیام و دەنگی ترامپ . ھەرشتێ لە سروشت و ژیانا ڕەنگی پێکھاتوەکانی ئەداتەوە , لێرەدا پێکھاتەی بوونی ترامپ بە ھەموولایەنەکەوە ترسە بۆیە ترامپ وە پەیما می ترامپ ڕەنگی ترسی داوەتەوە ھەم لە سەر ئاستی ناوخۆ وە ھە م سەر لە ئاستی دەرەوە .
ئەگەر ئیستا دەنگی تەپڵی ترامپ تە نھا لە ھەندێ شوێنی دیاریکراو دەنگبداتەوە ئەوا بە دڵنیایی لە داھاتویەکی نەچەندان دوور ئەم دەنگ دانەوە فراوانتر و فراوانتر ئەبێ , وە بۆ پرسیاری ئەمەش چی رووئەدات ؟ دوبارە لە کات و داھاتویەکی نەچەندان دوورا وەڵام ڕوونتر ئەبێت .