نوێترین

recent

22/02/2017

بەشێك لە‌و پۆستانە ئاشكرا دەبێت كە یەكێتی گۆڕانكاری تێدا دەكات




بڕیارە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی سەركردایەتی یەكێتی چەندین گۆڕانكاری لە 42 پۆستدا بكرێت‌و بەپێی چەند زانیارییەك بەرپرسی ئاسایشی سلێمانی یەكێك لەو پۆستانەیە دەگۆڕدرێت.

ماڵپەڕی سپی میدیا بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە "یەكێك لەو پۆستانەی لە گۆرانكاری تێدا دەكرێت پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانییە كە ئێستا لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەریەتی‌و بۆ پاش لابردنی وەستا حەسەن سێ كەس بۆ ئەم پۆستە لەبەرچاوگیراون كە بریتین لە كاوە وستا گورون، خالید ماوەت‌و شێخ جەلالە".

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا سەبارەت بە گۆڕانكارییەكانی دیكەش ئەوە هاتوە کە: چەندین گۆڕانكاریی دەكرێت لەوانە ئاسایشی فرۆكەخانەی سلێمانی، ئاسایشی قەزا‌و ناحیەكان‌و قایمقامەكان كە لەدرێژەی پرۆسەكەدا گۆڕانكارییان تێدا دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ سەركردایەتی یەكێتی كە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت بڕیار لەسەر گۆڕینی نزیكەی 42 پۆست دەكرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085