

عادل موراد له نوسینێكدا كه لهڕێی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك بڵاوی كردۆتهوه رایگهیاندووه "ئەوەی جێگەی دڵخۆشیە ئێستا كادرو ئەندامانی حزبەكان بێ ئاگا لە پڕۆسەی سیاسی دوای فەرمانی سەركردەكانیان ناكەون و راوبۆچون و سیاسەتی حزبەكانیان هەڵدەسەنگێنن و هەڵویستی خۆیان دەبێت لەسەری زۆر بەڕاشكاوانە".
سكرتێری ئهنجومهنی شورای ناوهندی یهكێتی بڕوای وایه رای گشتی رۆڵی گەورەی هەیە لە ئاراستەكردن و رەفتاری سەركردایەتی و چۆنیەتی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حزبەكانی تردا، ههروهها جهختدهكاتهوه كه "پاش گۆڕانكاری لە كاری حزبی و هاوكێشە نێوخۆییەكان، ئەوەی روونە، هەموو كەس لەو باوەڕەدایە كە نە سی حوزەیرانێكی تر بەئاسانی دووبارە دەبێتەوە".
ناوبراو ئهوهشی نوسیوه كه لەلایەن ئەنجومەنی ناوەندی و نەش رێكکەوتنی حزبی بە پشت كردنە بەرژەوەندی باڵای میللەت ئیمزا دەكرێت، چونكە خەڵك هۆشیارە و وای لێهاتووە كە بەسندوقی دەنگەكان سزای حزبەكان دەدەن، ئەگەر هەڵە بكەن.
له كۆتاییدا عادل موراد ئهوهی راگهیاندووه بۆیە دانوستانكاران زۆر لە فەرمان و كارو بۆچونی فەردی سڵ دەكەنەوە، هیچ كەسێك لەم رێرەوە بەدەرنابێت، چونكە لە دواییدا سزای میللەت زۆر قورس دەبێت.