
عەبدولڕەزاق عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، بۆ جاری دووەم، ئەوەی ڕەت کردەوە کە هیچ پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبێت.
پەیوەند بەو ئەکاونت و پەیجە ساختانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە ناوییەوە هێرش دەکەنە سەر خەڵک و کەسایەتی و لایەنەکان و بەها پیرۆزەکانی خەڵکی کوردستان، عەبدولڕەزاق عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەوە دووەمینجارە ڕەتی دەکەمەوە هیچ پەیج و ئەکاونتێکم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نییە و ئەوەی بە ناوی منەوە بڵاو دەکرێتەوە، ساختەن و دەستی دیکەی لە پشتەوەیە“.
هاوکات لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) ناردووە، عەبدولڕەزاق عەلی ئاماژەی بەوە داوە: ”ئه‌وه چه‌ندین جاره به ڕێگه‌ی جیاجیای میدیایی ڕایده‌گه‌یه‌نم، ئێستاش دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که من هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکم نییه. ئه‌و په‌یجه‌ش که به‌ناوی منه‌وه دروستکراوه، دوور و نێزیک په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه و ده‌ستێکی ناحه‌زی له پشته‌وه‌یه که به بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی نابه‌جێ، هه‌وڵی ناشیرنکردنم ده‌دات“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ”دواجار له‌و په‌یجه ساخته‌یه‌دا، ئەمڕۆ یەکشەممە 11\12\2016، بابه‌تێکی ناشیرین و نه‌شیاویان له‌باره‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه(د.خ) بڵاو کردووەته‌وه که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بیروباوه‌ڕ و به‌ها و ئه‌خلاق و په‌روه‌رده‌ی منه“.
شایانی باسە دووەمین جارە لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا، عەبدولڕەزاق عەلی ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو پەیج و ئەکاونتە ساختانەوە بڵاو دەکاتەوە لە سەر زاری ئەوەوە، نووسین و بۆچوونی جۆراوجۆر بڵاو دەکەنەوە. پێشتریش لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەو نووسینانەی ڕەت کردبووەوە کە لەو پەیج و ئەکاونتانەوە لەسەر زاری ئەوەوە، هێرشیان کردبووە سەر خەڵکی شارێکی کوردستان.
