نوێترین

recent

24/11/2016

ئافرەتێكی سەربە داعش دەستگیركرا



بەڕێوەبەری پۆلیس و قەزاو ناحییەكانی كەركوك دەستگیركردنی گروپێكی تیرۆریستیی داعشی راگەیاند.

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركوك لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا وتی "ئەندامانی گروپەكە دانیان بەوەدا ناوە كە مەلایەكی ئاینیان كوشتووە و دوو ئۆتۆمبێلیان تەقاندۆتەوە، یەكێك لە ئەندامانی ئەو گروپەش، ئافرەتێكە".

ئەو بەڕێوەبەرەی پۆلیسی كەركوك ئەوەشی رونكردەوە، كە ئەو گروپە پێشتر كاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە، پاش دروستبونی داعش-یش بوونەتە چەكداری ئەو رێكخراوە و چەندین كاری تیرۆریستیان ئەنجامداوە، وەك تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێل لەبەردەم مزگەوتی شیعەكان و شەهیدكردنی ئیمام و خەتیبی مزگەوتێك، جگەلەوەی هەڕەشەیان لە چەندین كارمەندی دەزگا ئەمنیەكان كردووە بەوەی واز لەكارەكانیان بهێنن. 

وتیشی "ئەندامانی گروپەكە ئافرەتێكیان لەگەڵدایە و دانی بەوەدا ناوە لەلایەن باوك و برایەوە بە زۆر دراوە بە شوو، كە تەمەنی شوكردنیشی نییە، بەڵام لەلایەن ئەو گروپەوە ناسنامەی ساختەی بۆ كراوە، ئێستا ئەو ئافرەتەش دەستگیركراوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085