
له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا لیژنەی هاوبەشی ناڕەزایەتییەکانی سلێمانی ئاماژه‌یان به‌خۆپیشاندانێكی تری سه‌رتاسه‌ری كرد كه بریاره له‌شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان له‌به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان كرده‌وه تا وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان ده‌درێته‌وه.
له‌كۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌كه رێكیانخستبوو، سه‌ره‌تا ستاره عارف ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه بانگه‌وازی نامه‌یه‌كی بۆ خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری له رۆژی 1/11/2016 له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خوێنده‌وه، له‌بانگه‌وازی نامه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌درێژه‌دان به خۆپیشاندانه‌كان كرده‌وه تاسه‌رجه‌م داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه خۆی له‌كۆتایی هاتن به‌پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی موچه‌و دابه‌شكردنی موچه له‌كاتی خۆیداو له‌گه‌ڵ ئازادی راده‌ڕبرین و خۆپیشاندان ده‌بینیه‌وه.
هەروەها سامان حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان وتووێتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره خۆپیشاندانه‌كه ده‌رئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وه رێگه‌ی مه‌ده‌نی تر ده‌گرینه به‌ر، وه‌ك گه‌یاندنی ده‌نگمان به كونسوڵخانه‌كان و هاندانی براده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه ئه‌وانیش فشار دروست بكه‌ن، وتیشی داوا له‌رێكخراوه‌كانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه به‌سه ئه‌وه‌نده له‌لایه‌نی ئه‌منی نه‌ترسن، بۆیه ده‌كرێت ئه‌وانیش ئه‌م به‌سته‌له‌كه بشكێنن.