نوێترین

recent

27/10/2016

نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر کارا کردنەوەی پەرلەمان



لە نوێترین هەڵوێستدا لەسەر کارا کردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت"دەبێ‌ دەستەیەكی نوێ‌ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت‌و یوسف محەمەد وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نەمێنێت".  

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە کۆنفرانسی مێری  رایگەیاند"دەبێ‌ دەستەیەكی نوێ‌ بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت‌و یوسف محەمەد وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نەمێنێت".  

فازڵ میرانی هەروەها وتی "كاتی ئەوە هاتوە بەجدی بیر لەدۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە بكەینەوەو بەرپرسیارێتیی سەرشانمان هەڵبگرین".  

سكرتێری مەكتەبی سیاسی مەرجێكی تری پارتی بۆ بەشداریكردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەحكومەتدا خستەڕو بەوەی كە "گۆڕان كەسانێك بۆ پۆستی وەزیر دیاری بكەن كە لێوەشاوەبن، نەك وەزیرێك ئێوارە لەناو بارەگای حزبەكەی ببێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن و رەخنە لەحكومەتەكەی بگرێت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085