

ئه‌و چه‌كه‌ى چه‌كدارانى داعش شانازييان پێوە ده‌كرد و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، خۆيان درووستيان كردووه، كه‌وته ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
يه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان توانى له شه‌ڕێكى سه‌ختدا ئه‌و چه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت، كه لووله‌ى درێژه و هاوشێوه‌ى چه‌كى قه‌ناس درووستكراوه و مه‌وداى رۆيشتنى زياد كراوه و هاوكات له رووى ميكانيكييه‌وه هاوشێوه‌ى چه‌كى بڕنۆيه كه تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى رابردوو له جيهاندا بڵاو بوو.