

به‌هۆی ساخته‌بوونی بڕوانامه‌كه‌ی، به‌رپرسێكی كورد له به‌غدا پۆسته‌كه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه و داواشی لێكراوه ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریگرتووه به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌وه بیگه‌ڕێنێته‌وه.
زانا رۆستایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاندوە"پێشتر به گومانی ساخته‌بوونی بڕوانامه‌كه‌ی، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ختیار عومه‌ر محێدین، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری عیراق كرا، كه سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقه".
راشیگه‌یاند"دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه ئه‌و به‌رپرسه بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌و له بنه‌ڕه‌تدا بڕوانامه‌ی شه‌شه‌می ئاماده‌ییشی نییه، بۆیه دۆسیه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كرا‌و له‌وێ بڕیار درا له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه".
زانا رۆستایی وتیشی"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی لادراوه، داواشی لێكراوه سه‌رجه‌م ئه‌و مووچه‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌وه وه‌ریگرتووه به بڕوانامه‌یه‌كی ساخته".
به‌ختیار عومه‌ر محێدین، كه جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری عیراق بوو، كورده و له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش دووه‌م به‌رپرسی به‌غدایه له دوای هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عیراق له پشكی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان له پۆسته‌كانیان لاده‌درێن.