

سەعدوڵڵا شيخانى
ئەو عارەمەی هەموو بەخراپ باسی هاتنی ئەو ئافرەتە عەمەریكییەی دەكەن لۆ كن كاك نێچیری، هەموو دونیا قسان بكەن، ئەمن هەر دەرێم ئەوها نییە ، هەبیو نەبی گازكردنی ئەو كیژەی لەلایەن كاك نێچیرەوە لۆ دەورەتی كوردی بووە.
لۆ ئەنگۆ وە دەزانن دەورەتی كوردی قەشمەریاتە بابم!!؟؟ بەخودا ئەوانەشی دەوێت، دەبی دەستی سەدان كەسی وەكوو ئەو كچە عامەریكییەی ماچبكەیت. ئەوجا ئەو كاك نێچیرەی چونكە خادیمولفوقەرایە هەر بەتەنێ خۆی ئەو كارانە دەكات.
وەڵا قیچەك گلەییشم لێی هەیە، هەی مارەودان ئەرێ وەڵا، ئەو هەموو زەعمەتەت لۆ دایتە بەر خۆت، ئەدی ئێمەومانانیش عەزماندەكرد دەستەكمان هەبی لەدروستكردنی ئەو دەورەتەیدا. نەكا هەر دەتەوێت بەخۆت دەورەتەكەی دروستبكەیت؟!!.
ئەتو لەگلەییەكەی من بگەڕێ، ئەوە هەر لۆ سوعبەتان بوو. دەستم دامینت لەسەر كارەكەی خۆت بەردەوام بە هەتا دروستیدەكەیت.
بەقسەی جەریدەو مەریدان نەكەیت، برێن ئیشی خراپی كردییە، ئەوانە عەسودن، ئەوانە لۆیێ وە دەرێن عەزیان لێ بوو ئەو شەوە بەخۆیان دەورەتەكە دروستبكەن.
ئەو حالەمەی بوختانچینو لەبوختانان ناكەون، دەرێن ئەو ئافرەتەی ناوبانگی خراپی هەیەو ئەكتەری پۆڕنو مۆڕنە، چ ئیشی هەیە لای كاك نێچیری.
هەی سندان لێتان دا ئەرێ وەڵا، ئەو كاك نێچیرەی بەرۆژ هەتا ئێوارێ خەریكی بەڕێوەبردنی عوكمەتەو بەشەوانیش تا خودای ڕۆژی دەكاتەوە خەریكی دەورەتەكەیەو ئیمزایان دەكات، ئەوجا ئەنگۆش هەر پێ نازانن.
كاكە با ئەمن پێتانبرێم، ئەنگۆ دەورەت دروستكردنی بە گەمەی مندارانی تێگەیشتینە، ئەو كاك نێچیرەی بەقسەی برای خۆی دەكا، كیم كارداشیانیش گاز دەكات، بەس وەبزانم كارداشیان قیچەك گرانتریشە، خوا پێمنەگری دەرێن بۆ مەسەلەی دەورەتەكە پێشتر خەلیجییەكان بۆ شەوەك گازیان كردییە بە ملیۆنەك دۆلار. كوڕە جا چ قەیدییە وا ملیۆنو نیوەكی لەمە ستاند، بەس نییە دەورەتەكەی دروست دەكا!
دەرێم، ئەزبەنی، كوو هاتنی ئەو زەحیفەیەت شاردەوەو باستنەكرد، ئەگەر بمانزانیبا بەهاتنی ئەو میوانە عەزیزە، لۆ سەرخستنی مەسەرەی دەورەتەكەمان هەموومان دەهاتینە بەردەم مارت لۆ دەستماچكردنێ. تازە ئەو عافرەتەی لەفەیسبوكێ براویكردەوەو پێمانزانی كە بەبێ گارەگاری خەریكی دروستكردنی دەورەتەكە بوویت، هەی لەمنت نەكەوی ئەرێ وەڵا، لەم قەیرانەیدا، لەم زروفە ناخۆشەیدا هەر بیرت لای دەورەتەكە بووە!
كاكە سندان لەمەش دا چ موشكیلە نییە، بەس لەوەی ناگەم ئەدی لۆ لەمامت شاردەوە، ئەدی مەگەر ئەو مونەزیری دەورەتەكە نییە. تازە كە ئەو عەزیەتی كێشابوو لەو دوورەوە هاتبووە هەولێرێ، با سەرۆكو برا گەورەیش بیاندیتبا. ئاخر، كە تازە دەورەتەكەی ئێمە كەتبووە دەست ئەو كیژۆرەیەی، ئێ نەدەبوا سەرەكیشی لەسەرۆك بدابا؟ یان هەر عەز بەوەی دەكەی دەورەتەكە تەنها بەخۆت دروستیبكەیت.
دەستم دامینت گوێ بە قسەی موحارەزەو شتی وا نەدەیت، كۆڵ نەدەیت، تۆ هەر بەردەوام بە لەمەسەلەی دروستكردنی دەورەتەكەی.
ئەو حالەمە با لۆخۆی هەر بوختانان بكات، هەموو دونیا برێت لۆ ئیشی خراپ هاتییە، ئەمن چ باوەڕ بەو قسانەی ناكەم، هەر دەرێم لۆ مەسەلەی دەورەتۆچكەكەی هاتییە.