
له‌وتارێكیدا ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و داوای لێ‌كرد سنوری خۆی بزانێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكیدا، رایگه‌یاند: سوپای توركیا هیچ كات داگیركه‌رنیه و مافی پاراستنی سنوره‌كانی له‌ئه‌ستۆدایه، و له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌و مه‌ترسیه هه‌بێت روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
وتیشی: هه‌ندێك پێمان ده‌ڵێن له‌ئاستی ئێمه دانین، به‌ڵام من به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ڵێم سنوری خۆت بزانه.